دوای ئه‌وه‌ی كه گه‌نجێكی شاری دهۆك له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاره‌كه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ رێخۆڵه‌كوێره‌ی كرا ٤٠ رۆژه به‌هۆش خۆی نه‌هاتووه‌ته‌وه. بنه‌ماڵه‌كه‌ی پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به هۆكار ده‌زانن.
دیكو به‌رواری ئاموزای ئه‌و گه‌نجه به "وشه"ی گوت " ئاموزایه‌كم به‌ناوی " بزاڤ نه‌وزاد " تووشی ئازار بوو و گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك و له‌وێ پزیشكان گوتیان ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ریخۆڵه‌كۆێره‌ی بكرێت، دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه به‌هۆش خۆی نه‌هاته‌وه و هه‌فته‌یه‌ك دواتر تووشی شێرپه‌نجه‌ی مێشك بوو.
ئه‌و ده‌ڵێت پزیشكان نه‌خۆشه‌كه‌یان بێهوش كردووه و دواتر ئه‌ویان به‌جێ هێشتووه و فریای كه‌سێكی تر كه‌وتون و دیسان جارێكی تر گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه و دیسان بێهۆشیان كردووه و به‌هۆی دووجار بێهۆشكردن تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه.
به‌گوته‌ی به‌رواری دوای 10 رۆژ نه‌خۆشه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی توركیا كرد و ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكانی یه‌كێك له نه‌خوشخانه‌كانی توركیا دایه و له‌وێ چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێسته به‌هۆش نه‌هاتووه‌ته‌وه.
پزیشكانی توركیا پێیان گوتووه پێشتر حاڵه‌تی له‌م شێوه‌یه هاتووه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌وان ، به‌ڵام گیانیان له‌ده‌ست داوه یا خود ئیفلیج بوون.
دوای ئه‌و رووداوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پولیس و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهوك لیژنه‌یه‌كیان بو به‌داداچونی ئه‌م كێشه‌یه پێكهێنا.
دكتور عه‌بدوڵا جاسم ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندرۆستی په‌رله‌مانی كوردستان كه ئه‌ندامێتی له لیژنه‌كه‌دا هه‌یه گوتی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی دۆسیه‌كانی، بزاڤ و روندك و حاڵه‌ته‌كانی تر هێشتا كوتای نه‌هاتووه به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه لیژنه‌كه به رژدی كار ده‌كات و ئێسته پاڵه‌په‌ستویه‌كی زوری له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك هه‌یه و هه‌ر كه كاری لیژنه‌كه ته‌واو بوو ئه‌وا ورده‌كارییه‌كان بۆ رای گشتی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا 71 هه‌زار نه‌شته‌رگه‌ری جۆراوجۆر له سنووری پارێزگای دهۆك ئه‌نجام دراون و ته‌نیا سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
جاسم له درێژه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند ئاواره و په‌نابه‌ران قه‌ره‌باڵغی و بارگرانییه‌كی زوریان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و بنكه ته‌ندروستییه‌كان كردووه و تا ئێسته حكوومه‌تی به‌غدا هیچ هاوكارییه‌كی ئه‌وانی نه‌كردووه. ئه‌و گوتی له ساڵی رابردوودا چاره‌سه‌ری بو چوار ملیون نه‌خوش له دهۆك كراوه و ده‌بوایه كه‌متر له نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه سه‌ردانی نه‌خوشخانه‌كانیان بكردایه و بێگومان به‌شی زوری ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش ئاواره‌ن و هه‌موو تێچووی كڕینی ده‌رمان و چاره‌سه‌ریش له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.
دهۆك /نه‌وزاد هلوری