به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌كاتی كه‌مبوونه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی ئۆتۆمبێل، شۆفێران ده‌چنه به‌نزینخانه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی تانكیی ئۆتۆمبێله‌كانیان، به‌ڵام بۆ ئه‌مه شاره‌زایه‌كی میكانیكی چه‌ند ڕێنوێنییه‌ك ده‌خاته‌ڕوو كه پێویسته له‌و شوێنه جێبه‌جێ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت دووچاری گرفت نه‌بێته‌وه.
شێرزاد وسوو ئه‌ندازیاری میكانیكی بۆ ''وشه'' ئاشكرا كرد، زۆربه‌ی شۆفێران له‌كاتی چوون بۆ به‌نزینخانه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی تانكی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان، چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی باو ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه زیانێكی زۆری بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌یان هه‌یه.
ئه‌مانه‌یش سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانن بۆ دروستبوونی كێشه‌ی ئۆتۆمبێل، بۆیه هۆشداری ده‌دات:
یه‌كه‌م - له به‌نزینخانه‌كان كاتێك به‌نزین تێده‌كه‌ن، مه‌هێڵن كارمه‌ندی به‌نزینخانه‌كه تانكی به‌نزین دوای فوول بوو دووباره لێی بداته‌وه، چونكه زۆرجار كه ده‌مانچه‌كه ڕاده‌وه‌ستی و تانكی پڕ ده‌بێت، كارمه‌ندی به‌نزینخانه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كه ساف ببێت، ده‌ستی له‌سه‌ر ده‌مانچه‌كه داده‌نێت و به‌نزین زیاده تێده‌كات، ئه‌مه بۆ سیستمی EVAP زۆر زیانی هه‌یه، زۆرجار گڵۆپی عه‌قڵیش داده‌گیرسێنێت به‌تایبه‌ت له ئۆتۆمبیلی ئه‌مه‌ریكیدا.
دووه‌م - به‌تایبه‌تی بۆ وه‌رزی گه‌رما به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌هێڵن تانكی به‌نزینی كه‌می تێدا بمێنێت، چونكه خۆی به‌نزین تایبه‌تمه‌ندی ساردكه‌ره‌وه‌ی ھه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌نزین كه‌م ببێت، فیول په‌مپ گه‌رم دادێت و هۆكارێكه بۆ لاوازبوونی فیول په‌مپه‌كه، بۆیه هه‌میشه هه‌وڵ بده تانكی له نیو چاره‌گ كه‌متر نه‌بێت.
سێیه‌م - ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هیچ كێشه‌شی نه‌بێت، هه‌وڵ بده ساڵی جارێك یان شه‌ش مانگ جارێك، پشكنین بۆ مه‌سفی به‌نزین و فیول په‌مپ بكه و ئه‌گه‌ر پێویستی كرد بیانگۆڕه.