دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەم لە سەر ڕێگەی دەربەندیخان-كەلار دوو ئۆتۆمبێل خۆیان بەیەكدا دا و زیانی مادی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوت و خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئەو دوو ئۆتۆمبێلە بەر لەوەی بگەیت بە شارۆكەی دەربەندیخان خۆیان بەیەكتر دا داوە و یەكێكیان جۆری بیكاشۆیە و ئەوەی تریش لە جۆری مازدایە.
شایەتحاڵێكی ڕووداوەكە بۆ "وشە" گوتی، زیانی مادی زۆر بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەكە كەوت و هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە، تەنیا شوفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەكە بریندارن، بەڵام برینەكەیان سەخت نییە و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە تا چارەسەری پێویستیان بۆ بكرێت.
هۆكاری ڕووداوەكە خراپی ڕێگە و بان بووە، ماوەی نزیكەی كیلۆمەترێكی نزیك گوندی ژاڵە ناو بە تەواوی شەقامەكە تێكچووە و پڕە لە چاڵ، ئەمەش وای كردووە زۆرجار ڕووداوی هاتوچۆ لەو شوێنە ڕووبدات.