ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌میانه‌ی تاوتوێكردنی پرۆژه یاسای دادگه‌ی فیدرالی له په‌رله‌مانی عێراق، په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌بی، به‌شێوه‌یه‌كی ناشرین قسه‌ی به هه‌رێمی كوردستان گوت، له به‌رانبه‌ردا په‌رله‌مانتارێكی كورد و یه‌كێكی تری عه‌ره‌ب لێی هاتنه ده‌نگ و شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه و ده‌مه‌قاڵه له نێوانیان دروست بوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، یوسف كلابی كه پێشتر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی نه‌سڕ بوو و ئێسته وه‌ك سه‌ربه‌خۆ خۆی پێشان ده‌دات، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له خستنه‌ڕووی سه‌رنجی په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر پرۆژه یاسای دادگه‌ی فیدراڵی قسه و جنێوی به كورد و هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان داوه.
له به‌رانبه‌ردا ناسڕ هه‌ركی په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به توندی لێی هاتوونه‌ته ده‌نگ و وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و دواتر شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه له نێوانیان دروست بووه، به‌وهۆیه‌وه دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ستێنراوه، تا دۆخه‌كه هێور ده‌بێته‌وه.
هاوكات ئیخلاس دلێمی ئه‌ندامێكی عه‌ره‌بی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌هه‌مانشێوه له دژی كلابی هاتووه‌ته ده‌نگ و له به‌رانبه‌ر قسه‌ی نابه‌جێی به‌رانبه‌ر به سه‌رۆك بارزانی، پێی گوتووه، ئه‌گه‌ر بارزانی نه‌بووایه ئێسته ئێوه له عێراق نه‌ده‌بوون.
هۆی هێرشی ئه‌و په‌رله‌مانتاره و تووڕه‌یی په‌رله‌مانتارانی شیعه‌ی سه‌ر به ئێران له كورد بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ناتوانن بێ كورد و به زۆرینه‌ی ده‌نگ پرۆژه یاسای دادگه‌ی فیدراڵی تێپه‌ڕێنن، دادگه‌ی فیدراڵی هاوشێوه‌ی حوسێنیه‌یه‌كی شیعه لێ بكه‌ن، له داخی ئه‌مه ڕق و كینی دڵیان به كورد هه‌ڵده‌ڕێژێن.