تەکسییەکانی چین دەکرێنە کارەبایی

:: PM:03:18:27/02/2017 ‌

چین دەستی کردووە بە هەڵمەتی پاکڕاگرتنی ژینگە و لە یەکەم هەنگاودا دەیەوێت ٧٠ هەزار تەکسی، کە پێشتر بەنزینیان بەکاردەهێنا بۆ جۆری کارەبایی بگۆڕێت.

چین جگە لە ئاڵوگۆڕی ئەو ٧٠ هەزار تەکسییە، هەموو ئەو تەکسییانەی بۆ یەکەم جار مۆڵەتی کارکردنیان پێ دەدرێت دەبێت لە جۆری کارەبایی بن.

پڕۆژەی گۆڕینی ئۆتۆمبێلی بەنزینی بۆجۆری کارەبایی ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار خەرج هەڵدەگرێت. ئەمە لە کاتێکدایە نرخی ئۆتۆمبێلێکی ئاسایی لە چین ١٠ هەزار دۆلارە و بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دوو هێندە واتە ٢٠ هەزار دۆلاری تێدەچێت.

چین یەکێک لەو وڵاتانەیە کە لە رووی ئابوورییەوە لە دەیەی رابردوودا گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. داهاتی نەپاڵاوتووی ئەو وڵاتە سەرووی نۆ تریلیۆن دۆلارە و داهاتی ساڵانەی تاک دەگاتە ١١ هەزار و ١٨٦ دۆلار.

هێشتا حکوومەت خاوەندارییەتی بەشی زۆری ئابووری چین دەکات و سیستەمی سیاسیی وڵاتەکەش تاک حزبییە.ئەو وڵاتە کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگی راگەیاندووە بۆ ئەوەی رێگری لە زیاتر پیسبوونی ژینگە بکات .

سەرچاوە/مێهرنیوز


وشە - سلێمان تاشان