له ئۆتۆمبێلی شۆڤلێت ئۆپترادا حاڵه‌تێكت تووش ده‌بێ كاتێك بزوێنه‌ر ده‌شۆیت، ئه‌ویش داگیرسانی ''گڵۆپی هۆڵده'' كه هۆكاره بۆ نه‌گۆڕانی گێڕ، ''له سێوه بۆ چوار یان به‌رزتر و دروستبوونی ده‌نگێكی گه‌وره و هه‌ندێك جاریش هاف'' و دروستبوونی گرفت له زۆر به‌شی تری ئۆتۆمبێله‌كه.
له‌مباره‌یه‌وه كاروان حه‌مه‌ڕه‌زا شاره‌زای میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كردووه، له حاڵه‌تی شووشتنی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل به‌تایبه‌ت له ئۆپترادا، به‌هۆی ته‌ڕبوونی جۆزه‌كانی سه‌ر گێڕه‌كان، حاڵه‌تی داگیرسانی گڵۆپی هۆڵد دروست ده‌بێ كه هۆكاره بۆ نه‌گۆڕانی گێڕه به‌رزه‌كان، زۆرجار سووتانی گاسكێت یان پچڕانی قایشی گێڕ به‌هۆی په‌ستانێكی زۆره‌وه.
حاڵەتی داگیرسانی گڵۆپی هۆڵد کە کێشە بۆ گێڕ و گاسکێت دروست دەکات لەڕێی شۆردنی بزوێنەر لە ئۆپترادا ڕوودەدات
زیاتر گوتی، ئه‌مه زیاتر له ئۆپترادا ڕوو ده‌دات كاتێك بزوێنه‌ره‌كه‌ی ده‌شۆرێ و پلاكه‌كان ته‌ڕ ده‌بن، بۆیه وریابن له‌كاتی خاوێنكردنه‌وه‌ی ناو بزوێنه‌ر، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌هێڵن پلاكه‌كان ته‌ڕ بن، ئه‌گه‌ریش ته‌ڕ بوون وشكیان بكه‌نه‌وه، چونكه گرفتی بزوێنه‌ر دروست ده‌كات.
هۆشیاریی ده‌دات كاتێك ئه‌م گڵۆپه داگیرسا، ته‌نیا به وشككردنه‌وه‌ی پلاكه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆیه له‌ڕێی هه‌واوه یه‌ك یه‌ك پلاكه‌كان وشك بكه‌نه‌وه و دواتر ئۆتۆمبێله‌كه دابگیرسێنه‌وه، به‌مه‌یش له‌م كێشه‌یه ڕزگارت ده‌بێت.