له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ توركیا مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بیناڵی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا نیوه‌ڕۆ خوانێكى بۆ سازكرا.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆشكی چانكایا له شاری ئه‌نكه‌ره پایته‌ختی توركیا، له‌لایه‌ن بیناڵی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاوه پێشوازی لێ كرا و كۆبوونه‌وه و ماوه‌ی زیاتر له سه‌عاتێكی خایاند و دواتریش خوانێك سازكرا، به‌ڵام خوانه‌كه جیاواز له‌سه‌ردانه‌كانى پێشووى بارزانى بوو بۆ ئه‌و وڵاته.
به‌پێى زانیاریه‌كانى "وشه" له مینیۆى نانخواردنى ئه‌م نیوه‌ڕۆى بارزانى و یڵدرم له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێمى كوردستان به‌زمانى كوردى نوسرابوو كه ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره كارێكى له‌وشێوه‌یه له‌كاتى چوونى وه‌فده فه‌رمییه‌كان رووده‌دات.
نوسینى زمانى كوردى هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان كه دوێنى له فرۆكه‌خانه‌ى ئه‌تاتورك له‌كاتنى گه‌یشتنى بارزانى بۆ ئه‌سته‌نبۆڵ هه‌ڵكرا.