سێرخیۆ رامۆسی كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید، له‌وه نزیك بووه‌ته‌وه بڕیاری كۆتایی خۆی سه‌باره‌ت به داهاتووی له یانه‌كه‌ی بدات.
به پێی زانیارییه‌كانی به‌رنامه‌ی ئێلچرینگیتۆی ته‌له‌ڤزیۆنی له ئیسپانیا، رامۆس له چه‌ند رۆژی نزیكی داهاتوو، بڕیاری كۆتایی خۆی سه‌باره‌ت به رۆیشتن یان مانه‌وه له یانه‌كه‌ی ده‌دات.
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان له ئیسپانیا، دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، یانه‌ی ریال مه‌درید هێشته سووره له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی رامۆس بۆ دوو ساڵی داهاتوو، به‌ڵام مووچه‌كه‌ی بۆ 10% كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌ڵام رامۆس ده‌یه‌ویچت مووچه‌كه‌ی وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه و كه‌م نه‌كرێته‌وه.
رامۆس جێی بایه‌خی چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، له‌وانه‌ش مانچێسته‌ر یونایتد و پاریس سانجێرمان.