كه‌رنه‌ڤاڵی ریۆ وه‌ك گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵ و جه‌ژنی جیهان ناسراوه، ساڵان له نێوان 500 هه‌زار تا یه‌ك ملیۆن گه‌شتیار بۆ سه‌یركردنی ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه سه‌ردانی ریۆ ده‌كه‌ن و نزیكه‌ی پێنج ملیۆن كه‌س له شه‌قامه‌كانی ریۆدا بۆ به‌شداری له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه ئاماده ده‌بن.
كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه شه‌وی هه‌ینی ده‌ست پێ ده‌كات و چوارشه‌م كۆتایی پێ دێت، سه‌رجه‌م مۆسیقا و سه‌مای ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه "سامبا"یه، كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه به‌وه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه شاره‌وانی ریۆ كلیلی ده‌روازه‌ی شار ده‌دات به "پاشا مۆمۆ" واتا پاشای قه‌ڵه‌و، ئه‌و كاره‌كته‌ره كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌فسانه‌ییه و به پاشای شادی و جه‌ژن ناودێر كراوه، بۆیه رۆڵی ئه‌و كاراكته‌ره ده‌ده‌ن به كه‌سێكی قه‌ڵه‌و به‌ڵام بزێو و ته‌ندروست.
له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه به‌های هۆتێل و شوێنه گه‌شتیاره‌كان له ریۆ به ئاستێك به‌رز ده‌بێته‌وه كه هه‌ندێكجار ژوورێك له هۆتێلێكی ئاسایی و چوار ئه‌ستێره به به‌هیای نزیك به 10 ئه‌وه‌نده‌ی پێشكه‌وتووترین و گرانترین هۆتێله‌كانی جیهان به‌كرێ ده‌درێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نرخی خواردنگه‌كان بۆ چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی كاتی ئاسایی به‌رز ده‌بێته‌وه.
گرنگترین كاتی ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه كێبڕكێی نێوان قوتابخانه‌كانی سه‌مای سامبایه، له‌و كیبركێیه‌دا هه‌ر یه‌ك له قوتابخانه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به نمایشكردنی نایابترین جۆری سه‌ما و جوڵه پێشبڕكێكه ببه‌نه‌وه.
ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ و له به‌ره‌به‌ری جه‌ژنی "پابوونه‌وه"دا به‌ڕێوه ده‌چێت به‌ڵام له‌ڕاستیدا خه‌ڵكی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێك ئه‌و جه‌ژنه درێژ ده‌كه‌نه‌وه و له شه‌ش رۆژی فه‌رمی ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا له برازیل پشووی فه‌رمییه.
به‌ڕێوه‌چوونی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه ته‌نیا له ریۆی پایته‌ختی برازیل نییه به‌ڵكو له شاره گه‌وره‌كانی تری وه‌ك سائۆپائۆلۆیش ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه له شه‌قامه‌كاندا به‌ڕێوه ده‌چێت و خه‌ڵكێكی زۆر تیایدا به‌شداری ده‌كه‌ن. به‌ڵام به كه‌رنه‌ڤاڵی ریۆ ناوی ده‌ركردوه و له جیهاندا وه‌ك هێمای فه‌رهه‌نگی برازیل ده‌ناسرێت.