گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر زانیاری له‌سه‌ر ده‌نگۆی گرتنی هه‌ڵكه‌وت زاهیر هونه‌رمه‌ند و ئاوازدانه‌ری كورد راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه به‌وه ده‌كات، تا ئێسته هیچ زانیاریه‌كی له‌وشێوه‌یه لای پۆلیس نییه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی ئادار، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه كه به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر كه‌سێك، هه‌ڵكه‌وت زاهیر هونه‌رمه‌ند و ئاوازدانه‌ری كورد سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه و دواتر گیراوه.
له‌وباره‌یه‌وه هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتی، تا ئێسته پۆلیس هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر گرتنی هه‌ڵكه‌وت زاهیر نییه و "هیچ شتێك له‌وباره‌یه‌وه به‌و نه‌گوتراوه". ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر شتێكی له‌و جۆره هه‌بێت پۆلیس رای ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتژی ژنان / سكاڵای ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستدرێژیان ده‌كرێته سه‌ر له‌وێ تۆمار ده‌كرێ/ به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هیچ سكاڵایه‌كی پێوه‌ست به ناوی هه‌ڵكه‌وت زاهیر تۆمار نه‌كراوه.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه كاری هونه‌ری و ئاوازدانان ده‌كات و له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ندان كه‌سی كردووه به هونه‌رمه‌ند و ئاوازی بۆ داناون.