دوای 22 ساڵ پەردە لەسەر مونیۆمێنتی شەهیدانی زاخو لادرا

:: PM:04:12:27/02/2017 ‌

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە لە ناوەراستی شاروكەی زاخۆ پەردە لەسەر مۆنیۆمێنتی شەهیدانی رووداوێکی تەقینەوەی زاخو لادرا.

لە بەرواری 27ی شوباتی 1995 لە سەعات نۆی بەیانی، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژکراو لە ناوەراستی بازار تەقیەوە و بەهۆیەوە ٩١ کەس شەهید بوون و ٢٠٦ کەسی تر بریندار بوون.

عادل خێركی كە یەكێكە لە نووسەرانی شاروكەی زاخو، لەبارەی كارەساتی شەهیدانی زاخۆ بە "وشە"ی گوت كارەساتی زاخۆ یەكێك بووە لە كارەساتە دڵتەزێنەكانی كوردستان بە گشتی و شاروكەی زاخو بە تایبەتی.

بەگوتەی خێرکی كارەساتی شەهیدانی زاخۆ ستەمێكی زۆر گەورە بوو بەرامبەر كەسانی سڤیلی زاخۆ ئەنجام درا كە بەهیچ شێوەیەك لە بیر ناكرێت.

دوای 22 ساڵ لەو رووداوە بۆ یەکەم جار پەردە لەسەر مۆنیۆمێنتێک بۆ یادی قوربانیانی لای دا.

مۆنیۆمێنتەکە لەلایەن سەرۆكایەتی شاروانی زاخۆ دروست كراوە و ئاماژە بو هەموو شەهیدانی ئەو كارەساتە کراوە.

زاخو /نەوزاد هلوری
















وشە - سلێمان تاشان