به‌رپرسێكى حزبى شیوعى كوردستان راى ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه توركیاى ناچاركردووه دان به هه‌رێمى كوردستان دابنێنن و ئاڵاى كوردستان له‌كاتى سه‌ردانى مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌و وڵاته هه‌ڵبكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م هندرێن ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى حزبى شیوعى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، گۆڕانكارییه‌كانى ناوچه‌كه و شه‌ڕى چه‌كدارانى داعش له‌لایه‌ن هه‌رێمى كوردستانه‌وه و مامه‌ڵه‌كردنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێوه‌ندى هه‌یه به‌و شێوه‌ى فه‌رمى و دیبلۆماسییه‌ى كه له‌توركیادا هه‌یه له‌كاتى پێشوازى بارزانیدا.
ئه‌ندامه‌كه‌ى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى حزبى شیوعى ده‌ڵێت، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه توركیاى ناچاركردووه دان به هه‌رێمى كوردستان دابنێنن و ئاڵاى كوردستان له‌كاتى سه‌ردانى مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌و وڵاته هه‌ڵبكه‌ن، ئه‌و گه‌ڕانكارییانه‌ش له ماوه‌ى 10 ساڵى ڕابردوو بناغه‌ى بۆ دانراوه تا گه‌یشتۆته قۆناغێكى پێشكه‌وتوو.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له شاری ئیسته‌نبۆڵ له‌كاتی گه‌یشتنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاڵای كوردستان هه‌ڵكرا و هه‌ر ئه‌مڕۆش له كۆشكی چانكایا له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان بارزانی و یڵدرم نوسراوى كۆشكه‌كه كرا به‌كوردى و ئاڵاى كوردستان هه‌ڵكرایه‌وه.