هۆكاری دواكەوتنی دەرهێنانی نەوت لە هەڵەبجە ئاشكرا بوو

:: PM:04:37:27/02/2017 ‌

ساڵی رابردوو كۆمپانیایی گازپرۆمی رووسیا لە بلۆكی هەڵەبجە دەستی بە گەڕان و پشكنین كرد و دوای زیاتر لە هەشت مانگ كارەكانی وەستاند.

عادل مەلا ساڵح بەڕێوەبەری شارەدێی بەمۆی سەر پە پارێزگای هەڵەبجە بۆ "وشە" گوتی"كۆمپانیای گازپرۆمی روسییا بەهاوكاری كۆمپانیای گوڵەباڵی ئەمەریكی گەڕان و پشكنینی كۆتایی پێهێنا و دڵنیاییش دراوەتە ئێمە كە نەوت لە سنووری پارێزگاكە هەیە بە تایبەت لە شارەدێی بەمۆ و خورماڵ."

ئەو گوتیشی پشکنینەکان تەواو بووە و بریار وابوو چەند مانگ لەمەو پێش دەست بكەن بە لێدانی بیر، بەڵام بەهۆی نزمبونەوەی نرخی نەوت كۆمپانیاكە لێدانی بیرە نەوتی دواخستوە.

ئەو بەڕێوەبەر گوتیشی بەرپرسانی كۆمپانیاكە دڵنیایان كردووەتەوە کە  لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەست دەكەن بە لێدانی بیرە نەوت و یەكەم بیرە نەوتیش لە سنووری شارەدێی بەمۆ لێ دەدرێت.

هەروەها كۆمپانیاكە نموونەی خاك و خۆڵی سنوورەكەی رەوانەی ئۆفیسی سەرەكی خۆی كردووە لە وڵاتی رووسیا بۆ پشكنین،  بەڵام هێشتا ئەنجامەكە نەگەڕاوەتەوە.

كۆمپانیای گازپرۆمی رووسیا كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتی بواری نەوتە و لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرێبەستی كردووە بۆ دەرهێنانی  نەوت لە سنووری هەڵەبجە و گەرمیان.

وشە/سەلام هانەدنی


وشە - سلێمان تاشان