ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی ئادار، تیروپشكی قۆناغه‌كانی هه‌شت و پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا ئه‌نجام درا و یاریی زۆر به‌هێز و ئاگریین كه‌وتنه‌وه.
تیروپشكه‌كه له شاری نیۆنی سویسرا و له باره‌گه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپا ئه‌نجام درا، كه به‌م شێوه‌یه بوو:
یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شت
مانچێسته‌ر سیتی – بۆروسیا دۆرتموند
پۆرتۆ – چێڵسی
بایرن میونشن – پاریس سانجێرمان
ریال مه‌درید – لیڤه‌رپوول.
یارییه‌كانی پێش كۆتایی
براوه‌ی یاریی بایرن میونشن – سانجێرمان، به‌رامبه‌ر براوه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و دۆرتموند یاریی ده‌كات.
براوه‌ی یاریی ریال مه‌درید و لیڤه‌رپوول، به‌رامبه‌ر براوه‌ی پۆرتۆ و چێڵسی یاریی ده‌كات.
یارییه‌كانی قۆناغی داهاتوو كه‌ی ده‌كرێن؟
یارییه‌كانی چوونی قۆناغی 8 له رۆژانی 6 و 7 نیسانی داهاتوو ده‌كرێن، هه‌روه‌ها یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش له 13 و 14ی هه‌مان مانگ ئه‌نجام ده‌درێن.
هاوكات یارییه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی خوله‌كه‌ش دیاریی كراون، یارییه‌كانی چوون له 27 و 28ی نیسان، یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش له 4 و5ی ئایاری داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چن.
یاریی كۆتایی
یاریی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له ئێواره‌ی 29ی ئایاری داهاتوو له شاری ئیسته‌نبۆڵی توركیا ئه‌نجام ده‌درێت، هاوكات هه‌ریه‌كه له تیپه‌كانی بایرن، پاریس، مان سیتی و دۆرتموند بگه‌نه یاریی كۆتایی، ئه‌و ده‌بێته میوانداری یاریی كۆتایی.