په‌رله‌مانی عێراق به هۆی ناكۆكی نێوان لهیهنهكانی شیعه و سوننه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دواخست بۆ سه‌عات یه‌كی نیوەڕۆ، زانیارییه‌كانی "وشه" ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كورد كێشه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان نه‌ماوه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 20ی ئازار، بڕیار بوو كۆبوونه‌وه په‌رله‌مان له باره‌ی بودجه به‌ڕێو به‌چێت، به‌ڵام به پێی ئه‌و زانیارانه‌ی به ده‌ست "وشه" كه‌وتوون ده‌ڵێن به هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كانی سوننه و شیعه كۆبوونه‌وه‌كه دواخراو بۆ هسهعات یه‌كی نیوەڕۆ دواخرا.
هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكارییان له ماده‌ی 11ی پرۆژه یاساكه كرد، كه پێوه‌سته به ئه‌رك و مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌وه له‌كاتێكدایه له ماوه‌ی رابردوو، په‌رله‌منتارانی شیعه، كوردستانییان تاوانبار ده‌كرد به‌وه‌ی رێگره له به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنی بودجه.
له‌باره‌ی پشكی كوردستان له بودجه، لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق له‌میانه‌ی دانیشتنیان له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكارییان له ماده‌ی 11ی پرۆژه یاساكه كرد، كه پێوه‌سته به ئه‌رك و مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.