نەوال سەعداوی لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

:: AM:09:33:22/03/2021 ‌
نەوال سەعداوی، پزیشک و نووسەر و داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ و چالاکییەکی سەرسەختی ئافرەتان لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە شاری قاهیرە کۆچی دوایی کرد. ئەو بە دایەگەورەی بزووتنەوەی ژنان لە میسر ناسرابوو.

 ئەو دوو ساڵ لەمەوبەر لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا خوازیاری ئەوە بوو چەند ئایەتێکی قورئان دەستکاری بکرێت بەڵام هەڵویستی مسوڵمانانی بەدواوە بوو.

بەگوێرەی دۆیچەوێلە ئیسلامییە توندڕەوەکان چەندان جار هەڕەشەیان لە سەعداوی کرد  بیکوژن بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. سەعداوی لە ساڵی 1981 لە کاتی سەرۆکایەتی ئەنوەر سادات بەهۆی ئەو رەخنانەی دەیگرتن سێ مانگ گیرا.

یەکێک لە کارە سەرنجڕاکێشەکانی سەعداوی لە گرتووخانە ئەوە بوو لە لەسەر کلینسی ئاودەست بیرەوەرییەکانی بە قەڵەمێکی رەشکردنی برۆ نووسیەوە.

 نەوال سەعداوی وەک قوربانییەکی خەتەنەکردنی مێینە بەرهەڵستکارێکی سەرسەختی خەتەنەکردنی مێینە بوو، بە تایبەت لە میسر، کە دواجار لە 2008 بە فەرمی خەتەنەکردنی مێینەی قەدەخە کرد.
نەوال سەعداوی، لە تەمەنی 13 ساڵیدا یەکەم رۆمانی خۆی نووسی

نەوال سەعداوی، کە لە تەمەنی 13 ساڵیدا یەکەم رۆمانی خۆی نووسی، بە درێژایی چەندین دەیەی تەمەنی، لە زۆربەی کتێب، بڵاوکراوە، گوتار و وانەکانیدا، بەرهەڵستکاری باڵاپۆشی و پۆشاکی وروژێنەری ئافرەتان بوو.
   
سەعداوی  لەبەر ئەو گوشارانەی لەسەری بوو ناچار رووی لە هەندەران کرد، بەڵام لە ناوەڕاستی ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا گەڕایەوە میسر.

بەناوبانگترین  کتێبەکانی نەوال سەعداوی بریتین لە "رووی دانەپۆشراوی ئافرەتی عەرەب"، "ئافرەت و سێکس"، "ئافرەتێک لە خاڵی سفردا". 
 
گۆڤاری تایم لە ساڵی 2020 دا سەعداوی بە یەکێک لە کاریگەرترین سەد ئافرەت لە دنیادا ناوبرد.



وشە - سلێمان تاشان