تەندروستترین شێوازی خەوتن کامەیە؟

:: PM:04:43:22/03/2021 ‌
پزیشێکی دەمار باس لە سوودەکانی خەوتن بە شێوازی دروست دەکات، دەڵێ: شێوازی خەوتن ڕۆڵێکی گرنگ لە تەندروستیی دڵ و سیستمی هەناسە دەبینێت.

دکتۆر یافگینی سۆکۆڤ پزیشکی ڕووسیی پسپۆری دەمار دەڵێ، خەوتن لەسەر لای ڕاست و بردنی دەست و قاچەکانت بەرەو لای ڕاست، وا دەکات جەستەت بەتەواوی پشوو وەردەگرێت و سوودی بۆ دڵیش هەیە.

ئەو پزیشکە ڕوونی کردووەتەوە، پاڵکەوتن بەو شێوازە وا دەکات پەستانی سەر دڵ و جگەر ناهێڵێ و وا دەکات بە ئاسوودەیی خەوت لێ بکەوێت.

پزیشکەکە باسی لەوەش کردووە، خەوتن لەسەر سک مەترسیدارە و پێویستە لێی دوور بکەونەوە، چونکە کەسەکە ناچار دەبێت سەری بۆ لایەک ببات و ئەمەش زیان بە مل و شانەکان دەگەیەنێت.

بەپێی قسەی پسپۆرە ڕووسییەکە، خەوتن لەسەر پشتیش هەڵە، چونکە قاچ و دەستەکانی بە ڕاستی دادەنرێ و ئەمەش وا دەکات جەستە هەست بە ئاسوودەیی نەکات.



وشە - ڕێناس شابان