سكرتێری هونه‌ریی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا، چه‌ند نهێنییه‌كی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه و هۆی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌یمار بۆ بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات.
ئیریك ئه‌بیدال سكرتێری هونه‌ریی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی تیلیگرافی به‌ریتانی، كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی ئادار بڵاوبووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "پێش ده رۆژ له داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له هاوینی 2019، له پاریس بووم و له‌گه‌ڵ لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی پاریس سانجێرمان له باره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌یمار گفتوگۆمان كرد، ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی بارسێلۆنا گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ گریزمان نه‌كردایه، ئه‌وا ده‌مانتوانی نه‌یمار بگه‌ڕێنینه‌وه بارسێلۆنا".
گوتیشی: "سه‌رۆكی پێشووی یانه‌كه بارتۆمیۆ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ گریزمان كرد، داواشم كرد ڤالڤێردی له دیسه‌مبه‌ری 2018 دووربخرێته‌وه، به‌ڵام بارتۆمیۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ كرده‌وه".
ئه‌بیدال زیاتر له باره‌ی بابه‌تی نه‌یمار زانیارییه‌كان ئاشكرا ده‌كات "راسته نه‌یمار سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر بارسێلۆنا هه‌بوو، بۆیه كاره‌كه ئاسان نه‌بوو، له كارگێڕیی بارسا گوتیان پێویسته نه‌یمار داواكه رابگرێت، ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه كێشه‌ی من نه‌بوو، چونكه ئه‌و كێشه‌یه كه رووی‌دابوو، من له یانه‌كه نه‌بووم، به بڕوای خۆم له‌گه‌ڵ نه‌یمار رێككه‌وتبووم، به‌ڵام كاره‌كه ته‌واو نه‌كرا، چونكه بارتۆمیۆ بڕیاری دا گریزمان بگوازێته‌وه یانه‌كه".
ئه‌بیدال، دوای دوورخستنه‌وه‌ی ڤالڤێردی، پێشنیاری گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ پۆچێتینۆی بۆ یانه‌كه‌ی كردبوو، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ش نه‌هاته‌دی.
ئه‌بیدال كه پێشتر یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆناش بوو، له دوای شكسته مێژووییه‌كه‌ی بارسا به‌رامبه‌ر بایرن میونشن به 2-8 له وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگ، له پۆستی سكرتێری هونه‌ریی یانه‌كه دوورخرایه‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌مجاریشه دوای دوورخستنه‌وه‌ی، بۆ رۆژنامه‌یه‌ك قسه بكات.