له یه‌كه‌م كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی سوێد، خۆی پێ نه‌گیرا و ده‌ستی به گریان كرد.
زلاتان له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی، خانه‌واده‌كه‌ی كاردانه‌وه‌یان چی بووه كاتێك هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی سوێد پێ راگه‌یاندن، زلاتان گوتی "ئه‌مه پرسیارێكی باش نه‌بوو".
گوتیشی: له‌گه‌ڵ ڤێنسینتنی كوڕم بووم، كاتێك پێم گوت ده‌گه‌ڕێمه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی سوێد، ده‌ستی به گریان كرد".
دوای ئه‌و قسانه زلاتانیش گریا و خۆی پێ كۆنتڕۆڵ نه‌كرا.
به‌ڵام گوتیشی: "هه‌موو شتێك باشه".
ئیبراهیمۆڤیچ دوای نزیكه‌ی 5 ساڵ دابڕان، بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی كرایه‌وه و بڕیاره له یارییه‌كانی داهاتوو به‌شداریی بكات.