گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر وێنەی ژمارەیەك ماتۆرسكیلی بڵاوكردەوە كە بەشێوەیەكی مەترسیدار نمایش دەكەن و رای گەیاند، ئێستە لەشەقامی 120 ئەو دیاردەیە هەیە.
ئەمڕۆ دووشەم فازڵ حاجی گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بە"وشە"ی راگەیاند، لەو كاتەوەی شەقامی 120 مەتری لەشاری هەولێر كراوەتەوە كۆمەڵێك گەنج فێربوون رۆژانە نمایش لەو شەقامە بە ماتۆرسكیل دەكەن.
گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر زیاتر گوتی، ئەمرۆ كەرتی عینكاوەی هاتووچۆ دەست بەكار بوون لەڕێگەی گەڕان و دانانی مەفرەزەوە بۆ گرتنی ئەو گەنجانە و دەست بەسەرداگرتنی ماتۆرسكیلەكانیان.
ئەوە لە كاتێكدایە زیاتر لە دوو هەفتەیە هەڵمەتێكی دەست بەسەرداگرتنی ماتۆڕسكێل لەشاری هەولێر دەستی پێ كردووە، لەپێناو سەلامەتی هاتووچۆ و كۆنترۆڵ كردنی شەقامەكان.