ڤیدیۆ... لەبەر ئەم هۆكارە ژاپۆنییەكان بە جلی (نینگا)ـوە دەچنە سەر كار

:: PM:08:30:27/02/2017 ‌
لە شاری كۆكا (شیگا)ـی ژاپۆنی، هاونیشتمانییانی ئەو شارە، بە جلوبەرگی تایبەت بە نینگاوە چوونە سەر كار، لە كاتێكدا 22ـی فێبرایەر، رۆژی نیشتمانی نینگایە لە ژاپۆن.
فەرمانبەرانی نووسینگەی گەشتوگوزار لە شاری شیگا، جلی شۆزۆكۆ (نینگا)ـیان پۆشی، كە ئەوە بووە بە نەریتێكی ساڵانە، لە كاتێكدا ئەو جۆرە جلە، هی شەڕكەران و گرووپە مافیایی و سیخوڕییەكان بووە.
تاتسۆیا ماكینۆ، كە فەرمانبەری ئەو نووسینگەیەیە، بۆ ئاڕ تی وتویەتی: گرینگترین بۆ نینگا، توانای مامەڵەكردنە لەگەڵ زانیاری، ئێمە لە بواری گەشتوگوزار كار دەكەین و دەربڕی بڵاوكردنەوەی زانیارین لەسەر شارەكە.
پێی وایە كە یادكردنەوەی نینگا لە شارەكەیان، گوزارشتە لە شوێنگەی مێژوویی جەنگاوەران، بەڵام ئەو رۆژە لە ژاپۆن نەكراوە بە پشووی فەرمی، لەگەڵ ئەوەیشدا دانیشتووانی بۆ خۆدزینەوە لە كار، بێ ئەوەی كەس هەستی پێ بكات، بەهرەوەری نینگا بەكار دەهێنن.
نینگا، یان شینۆبی، گرووپێكن لە سەروەختی سەدەی پازدەوە سەریان هەڵداوە، بە شێوەی گرووپ و ڕێكخراوی جەنگاوەر بوون، هەژموونی بەسەر ناوچەكانی ئیجا و كۆجای ناوەندی ژاپۆندا هەبوو، ئەمە لە كاتێدایە كە سەرهەڵدانی شێوازی كوشتن و كاری مافیایی و سیخوڕی، بۆ كاتێكی پێشتر لە ڕێكەوتی دروستبوونی ئەو گرووپە دەگەڕێتەوە.

سەرچاوە/ عەجیب نێت.




وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د