قوتابییه‌كی به‌شی پزیشكی له ته‌مه‌نی 24 ساڵیدا به مردوویی له شوقه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه پێشتر به پێكوته‌ی ئاسترازێنكا كوتراوه.
ماڵپه‌ڕه فڕه‌نسییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ماڵباته‌كه‌ی ئه‌تۆنی 24 ساڵ له شاری نانت له فڕه‌نسا، تووشی دڵه‌ڕاوكێ بوون به‌هۆی وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌و كوڕه‌وه، ده‌ركه‌وتووه له‌ناو شوقه‌كه‌ی خۆیدا گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه ئاشكرا بووه، ئه‌و گه‌نجه
10 ڕۆژ به‌ر له مردنی به پێكوته‌ی ئاسترازێنكا كوتراوه، ئه‌مه‌ش به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ناو شوقه‌كه‌ی پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
دوای لێكۆڵینه‌وه و توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی، ده‌ركه‌وتووه پێش مردنی تووشی خوێنبه‌ربوونی ناوه‌كی بووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی جه‌ڵته و به‌هۆیه‌وه گیانی لەده‌ست داوه.
به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه، كوتان به پێكوته‌ی ئاسترازێنكا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له فڕه‌نسا ڕاگیرا، تا پسپۆران لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بكه‌ن و ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌گه‌رێكی مردنی ئه‌و كوڕه پێوه‌ندیی به كوتانی به پێكوته‌كه هه‌بوو، به یه‌كجاری قه‌ده‌غه‌ی ده‌كه‌ن.