سه‌ڵاحه‌ددین سیامه‌ند یاریزانی پێشووی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، رای گه‌یاند به‌رامبه‌ر فشاره‌كان خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات و به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌ڵاحه‌ددین سیامه‌ند رای گه‌یاند سێیه‌م جاره ئه‌كاونته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ریپۆرتی لێ ده‌درێت و ده‌یسووتێنن، به‌ڵام ده‌ڵێت "ئه‌و كارانه له ئامانجه‌كه‌م دوورم ناخه‌نه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ده‌زانم ئه‌وانه‌ی هه‌ڵمه‌تی ریپۆرتكردنی منیان ده‌ست پێ كردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به قسه‌كانی من قه‌ڵس ده‌بن و به ناوهێنانی من ترس ده‌یانگرێت، ده‌یانه‌وێت من له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ئه‌م وه‌رزشه وێرانه‌ی كوردستان بسڕنه‌وه".
سه‌ڵاحه‌ددین سیامه‌ند كه ساڵانێكی زۆر یاریی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده جیاوازه‌كانی عێراق كردووه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پشتیوان به خوا و به پشتگیریی كه‌سانی دڵسۆز و په‌رۆش، من ناكشێمه‌وه و ده‌بێت هێز و وزه‌ی خۆم بۆ راستكردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه‌ی شكۆی وه‌رزشیی شاره‌كه‌م ته‌رخان بكه‌م".
سه‌ڵاحه‌ددین هه‌روه‌ها وه‌ك ئاڵنگارییه‌ك له فه‌یسبووكه نوێیه‌كه‌ی خۆی نووسیویه‌تی "چاوه‌ڕوان بن له داهاتوودا هه‌موو شتێك به كردار ده‌بینن".
سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند، كه له مۆندیالی لاوانی 2001 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداریی كرد و گۆڵێكیشی تۆمار كرد، چه‌ند ساڵێكه وازی له یاریكردن هێناوه و نیشته‌جێی وڵاتی سوێده، به‌ڵام زوو زوو ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان و پلانی هه‌یه له بواری كارگێڕیی وه‌رزشییدا كار بكات، به‌ڵام وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێداوه، رێگریی لێ ده‌كرێت و دژایه‌تیی ده‌كه‌ن.