وردەكاریی 82 ملیار قەرزە كەڵەكەبووەكانی عێراق

:: PM:08:33:27/02/2017 ‌
قەبارەی قەرزە كەڵەكەبووە دەرەكییەكان لەسەر عێراق، گەییشتە 82 ملیار دینار، كە 32.1 ملیاری بە هۆی كورتكردنی بوودجەی گشتی عێراق و یارمەتیدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و هێزە ئەمنیەكانە لە شەڕی دژی داعش و چەند كارێكی دیكەوەن و هی دوای 2003ـن.
لە وردەكاریی ئەو قەرزانەی عێراق وەری گرتوون، دەركەوتووە بەشێكی قەرزەكان هی پێش سەروەختی پرۆسەی ئازادیی عێراق و هی سەروەختی كارڕۆیی سەدام حسێن و رژێمی بەعسە، بە جۆرێك لە داوی 2003ـەوە لە كۆی ئەو بڕە قەرزە كە 82 ملیار دۆلارە، 32.1ـیان هیی پاش ساڵی 2003ـیە، هەروەها 49.9 ملیار دۆلاری هی كاتی رژێمی بەعس و پێش 2003ـیە، كە 40.9 ملیاری ئەو قەرزە لە ئەنجوومەنی هاوكاری كەنداو وەرگیراوە، 9 ملیاریشی هی یانەی پاریس و وڵاتانی دەرەوەی یانەی پاریسە.
لەو 32.1 ملیار دۆلارەی دوای 2003ـیش، 12 ملیار دۆلاری لە بریتانیا وەرگیراوە، 5.4 ملیاری هی سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتین، 4 ملیاری هی وڵاتە گەورە پیشەسازییەكانن. 3 ملیاری هی بانكی نێودەوڵەتییە. 2.7 ملیار دۆلاری هی ئەمەریكایە. 1.5 ملیار دۆلاریش لە ئاژانسی ژاپۆنی بۆ هاوكاری نێودەوڵەتی وەرگیراوە.  800 ملیۆن دۆلار لە بانكی ئیسلامی بۆ گەشەپێدان وەرگیراوە. 600 ملیۆ دۆلاریش لە بانكی گەشەپێدانی ئەڵمانی وەرگیراوە. 160 ملیۆن دۆلاریش لە ئیتاڵیا وەرگیراوە. 500 ملیۆن دۆلاری لە سوێد وەرگرتووە، هەروەها 500 ملیۆن دۆلاریشی لە دەزگەی گرەنتی دەرخستەكانی ئەڵمانی وەرگرتووە.




وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د