ماوه‌ی چوار ڕۆژه پێشمه‌رگه‌یه‌كی كه‌ركووكی له سلێمانی بێسه‌رشوێن بووە، كه‌سوكاری داواكاران میدیا و لایه‌نه پێوه‌ندیدارەکان سۆراخی بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 27ی ئادار، چیمه‌ن محه‌مه‌د هاوژینی ئەو پێشمەرگەیە، به "وشه"ی راگه‌یاند، ماوه‌ی چوار رۆژه "عه‌لی جاسم نادر" كه باوكی دوو منداڵمه و پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یه، له كه‌ركووكه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی، كه‌چی ژماره‌ی داخراوه و هیچ سۆراخێكی نییه.
هەروەها گوتی، ئێمه كرێچین و ئێستە له دۆخێکی خراپی ئابووریداین، هیچ گرفت و كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ كه‌سدا نییه، بۆیه دیار نه‌مانی عەلی، گومانی لا دروست كردوین.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له‌كاتی ده‌رچوونی له‌ماڵ، هاوسەرەکەی باسی هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌كردووه، تەنانەت له ناوچه‌كه و له‌ناو خزمانی به كه‌سێكی زۆر هێمن و بێ كێشه ناسراوه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی