له‌لایه‌ن رێكخراوێكی قوتابیانه‌وه، پێشانگایه‌كی كتێب له هۆڵی كتێبخانه‌ی گشتیی شاره‌دێی ڕزگاریی سه‌ر به شارۆكه‌ی كه‌لار كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی ئادار، له ناوه‌ندی كتێبخانه‌ی گشتیی شاره‌دێی رزگاری، پێشانگایه‌كی كتێب كرایه‌وه كه بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، به"وشه"ی راگه‌یاند، پێشانگاكه بۆ حه‌وت ده‌زگای چاپ و په‌خش كراوه‌ته‌وه كه بریتین له بڕیار، رێنما، كه‌پر، ئه‌دیبان، حاجی قادری كۆیی و چه‌ند دانه‌یه‌كی تر.
ڕای گه‌یاند، زیاتر له چوار هه‌زار ناونیشان كه نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار كتێب له‌خۆ ده‌گرێت، به زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسی، به داشكانی زیاتر 30% له پێشانگاكه هه‌ن، ناونیشانه‌كانیش بریتین له مێژوویی، جیۆگرافی، رامیاری، ئابووری، منداڵان و ده‌روونزانی.
جیهان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه گشتیه‌كانی گه‌رمیان، به"وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه یه‌كه‌مین پێشانگای تایبه‌ت به رێكخراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كاری ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌یه بكرێته‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی