له‌ قه‌ڵای هه‌ولێره‌وه‌ بۆ چیای سه‌فین

:: PM:02:09:28/03/2021 ‌
گرووپی شاخه‌وانیی قه‌ڵای هه‌ولێر گه‌شتێكی یه‌ك رۆژه‌یان بۆ چیای سه‌فین ئه‌نجام دا و  ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری كوردستانیش خه‌ڵاتی گرووپه‌كه‌یان كرد.

راگه‌یاندنی گرووپی شاخه‌وانیی قه‌ڵای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ گرووپه‌كه‌یان گه‌شتێكی له‌ رۆژی 26ی ئه‌م مانگه‌ بۆ چیای سه‌فین ئه‌نجام دا، كه‌ 55 شاخه‌وان تێیدا به‌شداربوون.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌، به‌رپرسی راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری كوردستان نادر رۆستایی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌رك و ماندووبوونی گرووپه‌كه‌ و كاری ژینگه‌پارێزییان، خه‌ڵاتی پێشكه‌ش به‌ گرووپه‌كه‌ كردووه‌.

















وشە - ئەرسەلان عەبدوڵا