له زۆرینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كاندا به‌تایبه‌ت ئۆتۆمبێله ژاپۆنی و كۆرییه‌كاندا گرفتی متبوون و تاك دروست ده‌بێت، ئه‌م حاڵه‌ته به‌گوێره‌ی دۆخی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌گۆڕێت، به‌ڵام شاره‌زایان زۆربه‌ی كاته‌كان بۆ خراپبوون و كۆنبوونی كۆیله‌كان ده‌یگه‌ڕێننه‌وه.
متبوون و تاکی ئۆتۆمبێل بە گرفتێکی گەورە دادەندرێت بۆ ئۆتۆمبێل و زوو چارەسەر نەکرێ عەقڵی ئۆتۆمبێلەکە دەسووتێنێت
بۆیه له‌مباره‌یه‌وه ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، كاتێك ئۆتۆمبێل كێشه‌ی متی و تاكی هه‌یه، ده‌توانیت له‌ڕێی پشكنینی كۆمپیوته‌ره‌وه كێشه‌كه دیاری بكه‌یت، له زۆر له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ئه‌و دوو گرفته‌یان هه‌یه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپی كۆیله‌كان و به ته‌نیا گۆڕینیان كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
هۆشیاریش ده‌دات، هه‌میشه و به به‌رده‌وامی له‌كاتی تاكبوونی ئۆتۆمبێل، پێویسته به‌زووترین كات كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه مه‌ترسی سووتانی عه‌قڵی ئۆتۆمبێلی هه‌یه، یانیش وه‌لف خوار ده‌كات، كه ئه‌مه ده‌یگه‌یه‌نێته سووتانی بزوێنه‌ر و گۆڕینی بزوێنه‌ره‌كه خۆی له ئۆتۆمبێلدا.