لەبڵاو
کراوەیەکی ئاسایشی سلێمانیدا وێنەیەکی دەست "وشە" کەوتووە، هاتووە، له درێژه‌ی
كار‌و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، به مه‌به‌ستی بنبڕكردن و
رێگرتن له هێنان و بازرگانی كردن به هه‌موو جۆره مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ره‌وه، هێزه‌كانی
ئاسایشی سلێمانی توانیان له به‌رواری (13/2/2016 تا رۆژی 2/6/2016) له‌ناو شار‌و شارۆچكه‌كانی
سه‌ر به پارێزگای سلێمانیدا به بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (14)ی مخدرات، شه‌ش
كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن، دوای گه‌ڵاڵه‌بوونی دۆسیه‌كانیان و هه‌واڵه‌كردنیان بۆ دادگا،
رۆژی (17/10/2016) له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/2، سزادران.
به‌مشێوه‌یه‌ی
خواره‌وه:
1- تاوانبار
(ف،م،ش) له‌دایكبووی ساڵی (1969) كورد، ره‌گه‌ز نێر، پیشه‌ی كاسب، به تاوانی به‌كارهێنانی
مه‌وادی هۆشبه‌ر، سزادراوه بۆ ماوه‌ی (8) مانگ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار
سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار. له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا بڕی (420) ده‌نك حه‌بی هۆشبه‌ری
جۆری (میتادۆن)ی پێ گیراوه.
2- تاوانبار
(ج،ج،س) له‌دایكبووی ساڵی (1974)، پیشه‌ی بێكار، ره‌گه‌ز نێر، به تاوانی به‌كارهێنانی
مه‌وادی هۆشبه‌ر، سزادراوه بۆ ماوه‌ی (1) ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار
سه‌دو په‌نجا هه‌زار دینار. له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا بڕی (20)گم له مادده‌ی هۆشبه‌ری
جۆری (تلیاك) و بڕی (7) ده‌نك حه‌بی هۆشبه‌ری جۆری (میتادۆن)ی پێ گیراوه.
3- تاوانبار
(ه،گ،ه) له‌دایكبووی ساڵی (1985) كورد، پیشه‌ی كاسب، ره‌گه‌ز نێر، به تاوانی به‌كارهێنانی
مه‌وادی هۆشبه‌ر، سزادراوه بۆ ماوه‌ی (3) ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار
سه‌دوو په‌نجا هه‌زار دینار. له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا بڕی (4) پاكه‌ت حه‌بی هۆشبه‌ری
جۆری (میتادۆن) و بڕی (38) ده‌سته حه‌بی هۆشبه‌ری جۆری (سۆمادریك) پێ گیراوه.
4- تاوانبار
(ا،ج،ك) له‌دایكبووی ساڵی (1998) كورد، پیشه‌ی خوێندكار، ره‌گه‌ز نێر، به تاوانی رێگری
كردن و دزی كردن، سزادراوه بۆ ماوه‌ی (3) ساڵ. به‌پێی مادده‌ی (441).
5- تاوانبار
(ا،غ،م) له‌دایكبووی ساڵی (1990) كورد، پیشه‌ی كاسب، ره‌گه‌ز نێر، به تاوانی بڕی
(95) وه‌ره‌قه‌ی جۆری (100) دۆلاری ئه‌مریكی ساخته‌ی پێ گیراوه، سزادراوه بۆ ماوه‌ی
(2) ساڵ، به‌پێی مادده‌ی (281).
6- تاوانبار
(ن،س،م) له‌دایكبووی ساڵی (1972) كورد، پیشه‌ی كاسب، ره‌گه‌ز نێر، به تاوانی بڕی
(95) وه‌ره‌قه‌ی جۆری (100) دۆلاری ئه‌مریكی ساخته‌ی پێ گیراوه، سزادراوه بۆ ماوه‌ی
(2) ساڵ، به‌پێی مادده‌ی (281).