به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م كه‌شوهه‌وای كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ده‌بێ و له هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما به 32 پله‌ی سیلیزی له كه‌ركووك و نزمترین پله‌ش به پێنج پله‌ی سیلیزی له سلێمانی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی چوارشه‌م، كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت و له هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێ و له كاتی ئێواره‌دا ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما به 32 پله‌ی سیلیزی له كه‌ركووك و نزمترین پله‌ش به شه‌ش پله‌ی سیلیزی له سلێمانی ده‌بێ.