ئه‌و كچه ئه‌ندازیاره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ناو وه‌زاره‌تی كاره‌با له هه‌ولێر له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێكی تره‌وه كوژرا، به‌خاكسپێردرا و برایه‌كی كچه‌كه‌یش ده‌ڵێ، خوشكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كه‌یدا بۆ وه‌رگرتنی مووچه چونه‌ته وه‌زاره‌ت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ی ئادار، شادیه عه‌بدوڵا ئه‌و ئه‌ندازیاره كچه‌ی له وه‌زاره‌تی كاره‌با كوژرا به‌خاك سپێردا. "وشه" ڕاسته‌وخۆ ناشتنه‌كه‌ی گواسته‌وه و شێرزاد عه‌بدوڵا برای كچه‌كه پێی ڕاگه‌یاندین، شادیه ته‌مه‌نی 33 ساڵ بوو، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه وه‌ك ئه‌ندازیار له وه‌زاره‌تی كاره‌با فه‌رمانبه‌ره، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكیشه ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه و ده‌ستگیراندار بوو.
وه‌ك برایه‌كه‌ی گوتی، شادیه ئه‌مڕۆ بۆ وه‌رگرتنی مووچه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی پێكه‌وه چوونه‌ته وه‌زاره‌تی كاره‌با، به‌ڵام له‌وێ له‌ناو وه‌زاره‌ت له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێكی وه‌زاره‌ته‌وه به‌ده‌مانچه ته‌قه‌ی لێكراوه و كوژراوه.
ئه‌و ره‌تی ده‌كاته‌وه هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ بكوژه‌كه هه‌بووبێت و ته‌نیا گوتی، كه چه‌ند جارێك هاتووه‌ته داوایی خوشكه‌كه‌یان، به‌ڵام شووی پێ نه‌كردووه.
یه‌كه‌مجاره تاوانێكی له‌مشێوه‌یه له‌ناو دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومی ڕوو ده‌دات، به‌ڵام له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوویش له‌به‌رده‌م دادگای هه‌ولێر ته‌قه له كه‌سێك كرا و كوژرا.