پێوه‌ندی سۆزداری زۆر ئاڵۆز و پڕ كێشمه كێشمه وه‌ك خودی مرۆڤ كه تا ئێسته‌یش تێگه‌یشتن لێی قورس و ئه‌سته‌مه، ته‌واوی مرۆڤه‌كان له دوای ته‌مه‌نی پێگه‌یشتنه‌وه به جۆرێك له جۆره‌كان ده‌كه‌ونه نێو پێوه‌ندی سۆزدارییه‌وه، به‌شێكیان سه‌ركه‌وتوو ده‌بن و به‌شێكیش شكست له پێوه‌ندییه سۆزدارییه‌كان ده‌خۆن، ئه‌مه هۆكاره‌كه‌ی چییه و بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ پێوه‌ندی ته‌ندروست و سه‌ركه‌وتوو چ كارلێك و به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ جیناتی مرۆڤ و ئاكار و ده‌روونه‌وه هه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی شاره‌زایان و توێژه‌ران تا وه‌ڵامی دروستیان ده‌ست بكه‌وێ و له‌سه‌رجه‌م ڕه‌هه‌نده‌كانه‌وه شه‌نوكه‌وی پێوه‌ندی سۆزداری له نێوان دوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی مرۆڤ بكه‌ن.
له یوتیوب ڤیدیۆی تر ببینن كه له‌لایه‌ن "وشه"وه به‌رهه‌م هاتووه:
سه‌بسكرایبی یوتیوبی "
وشه" بكه‌ن..