به‌هۆی داخستنی هۆڵه‌كانی سینه‌ما و شانۆ، فرمێسك مسته‌فا ئه‌كته‌ر و شانۆكار، خولێكی ئۆنلاین بۆ دیداری ژنانی شانۆكار به به‌شداریی چه‌ندان مامۆستای شانۆ ده‌كاته‌وه.
فرمێسك مسته‌فا ئه‌كته‌ر و شانۆكاری دیاری كورد، له‌دوای بڕیاری دووباره داخستنی هۆڵه‌كانی سینه‌ما و شانۆ، پێشنیارێكی ڕاگه‌یاندووه و چه‌ندان مامۆستای شانۆ پشتگیری‌یان كردووه، ئه‌ویش بریتییه له كردنه‌وه‌ی خولی دیداری ژنانی شانۆكار به ئۆنلاین.
ماوه‌ی ساڵێكه كۆرۆنا بووه‌ته هۆكارێك بۆ داخستنی ده‌رگای ماڵه شانۆیی، گرووپ و چالاكییه جۆراوجۆره‌كانی دنیا، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی ئیفلیج نه‌بێ، داهێنه‌ران چه‌ندان شێوازی جیاوازیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه دۆزییه‌وه، باوترینیان ڕێی ئینته‌رنێت و ئۆنلاین بوو.
فرمێسك مسته‌فا له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێ: ئینته‌رنێت جیا له‌وه‌ی هه‌موو دنیای به‌یه‌كه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه، خراوه‌ته خزمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و ئه‌لته‌رناتیڤی به‌رده‌وامی چالاكییه‌كان، هونه‌رمه‌ندان و شانۆكاران له‌و ڕێیه‌وه كاره‌كانی خۆیان كردووه، وه‌ك نمایشه شانۆییه‌كان له ڕێی ئۆنلاینه‌وه ده‌فرۆشران و بینه‌ری خۆیشیان هه‌بوو، یان فێستیڤاڵ، دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان كه هه‌موویان له ڕێگه‌ی پرۆگرامی زوومه‌وه به‌ڕێوه ده‌بران.
ئه‌و ژنه ئه‌كته‌ر و شانۆكاره‌ی كورد كه ناوبانگێكی زۆری له‌ناو سینه‌ما و شانۆی كوردیدا هه‌یه و به یه‌كێك له ئه‌كته‌ره لێهاتووه‌كان ناسراوه، پێی وایه شانۆكاری كوردیش پێویسته به‌شێك بن له‌و بزووتنه‌وه ئۆنلاینه‌ی له دنیادا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هه‌یه كه ژیانی وه‌ستاندووه و خه‌ریكه ده‌ست ده‌خاته بیناقاقای توانا و خواست و پڕۆژه‌كانمان.
بۆیه ده‌ڵێت: بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته هێرش نه‌كاته سه‌رمان و به‌شێك بین له‌و شارستانییه‌ی ئێسته له دنیادا بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كان پشت به ئۆنلاین ده‌به‌ستن، بیرم كرده‌وه خولی دیداری ژنانی شانۆكار، له‌ڕێی ئۆنلاینه‌وه به‌ڕێوه ببرێت.
دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م پڕۆژه‌یه، لیژنه‌ی خولی یه‌كه‌می دیداره‌كه به‌گه‌رمییه‌وه پشتیوانی‌یان له فرمێسك كردووه، دوایی چه‌ند مامۆستایه‌كی شانۆ، پرۆگرامی وۆركشۆپیان دانا و چه‌ندان ژنه شانۆكار ناوی خۆیان تۆمار كردووه.
فرمێسك ده‌ڵێ: ئێسته رۆژانه ئێمه له ماڵه‌كانی خۆمانه‌وه، كۆ ده‌بینه‌وه و گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی گرووپه‌كان و راپه‌ڕاندنی كاره‌كانمان ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ین، تا كاتی ده‌ستپێكردنی گرووپه‌كان به كاركردن له‌سه‌ر وۆركشۆپه‌كان، له ئاینده‌دا به‌هیمه‌تی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و وه‌رزش و لاوان بچێته قۆناغی كرده‌نییه‌وه.
به‌شدارانی وۆركشۆپ و سیمیناره‌كان بریتین له:
ده‌نگم یاده‌وه‌ریمه_ د. نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داخی
جێنده‌ر و جه‌سته‌ی ژن له شانۆدا_ م . میدیا بێگه‌رد
به وشه‌كانمدا ده‌مدۆزنه‌وه_ م . گه‌زیزه عومه‌ر
به‌رجه‌سته‌كردنی خه‌یاڵی منداڵ له شانۆدا_م. ڤیان شێروانی
ده‌رباره‌ی نوراكانی كوردستان و خه‌سڵه‌تیان_ م. ڕێزان ساڵح
هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕی ئه‌زموونی كچ و ژنه شانۆكاره‌كان له‌ناو خۆیاندا:
مێزگرد و دیبه‌یت لیژنه‌ی باڵای دیداری ژنانی شانۆ
سه‌رۆكی دیدار: فرمێسك مسته‌فا
خه‌رمان هیرانی
ئاشنا ره‌ئووف
ڕووپاك قادر
ئاڤان حوسێن