ژنه پڕۆفیسۆرێكی ئیسلامیی میسڕی، له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه گرتنی ژن و كچی به‌رامبه‌ر له كاتی شه‌ڕدا و حه‌ڵاڵكردنی وه‌ك كه‌نیزه‌ك، به‌شێكه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی.
دكتۆر "سوعاد ساڵح" كه پڕۆفیسۆرێكی ئیسلامیی ناسراوه، به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی له كه‌ناڵێكی میسڕی به ناوی "فقه المرأة" هه‌یه و ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كردووه، له یه‌كێك له ئه‌ڵقه‌كانیدا ده‌ڵێ: ئیسلام هات، فرۆشتنی مرۆڤی ئازادی ڕێك خست و له‌و هه‌ڕه‌مه‌كییه‌ی جاران نه‌یهێشته‌وه، ته‌نیا له كاتی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا ڕێگه‌ی پێ داوه.
بۆ نموونه‌ی قسه‌كانی، پڕۆفیسۆره‌كه ده‌ڵێ: بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئێمه شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كرد، ئه‌و ژنانه‌ی له شه‌ڕه‌كه ده‌بنه دیل، ئه‌وه ده‌بنه موڵكی موسڵمانان، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه سه‌رشۆڕیان بكرێ. ده‌بنه موڵكی سه‌ركرده و سوپاكه تا چێژیان لێ بكه‌ن، وه‌ك چۆن چێژ له ژنه‌كانیان ده‌كه‌ن.
دكتۆره سوعاد ئیبراهیم ساڵح، سه‌رۆكی به‌شی "الفقه المقارن"ـه له كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كان له زانكۆی ئه‌زهه‌ر له وڵاتی میسڕ، له‌لایه‌ن ئه‌زهه‌ره‌وه، ناسناوی "موفتی ژنان"ی پێ به‌خشراوه. خاوه‌نی چه‌ندان په‌رتووكی ئیسلامییه كه به‌شێكیان له زانكۆكاندا ده‌خوێندرێن.