دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای سامسۆنگ داهێنانی كرد له به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلی شاشه چه‌ماوه كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه و بێ كێشه كار ده‌كات، ئه‌مه وایكرد چه‌ندان كۆمپانیای تر چاو له سامسۆنگ بكه‌ن، له‌ناویشیاندا شاومی یه‌كێك بوو له‌و كۆمپانیایانه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌مڕۆ به‌رهه‌مهێنانی یه‌كه‌م مۆبایلی شاشه چه‌ماوه‌ی ڕاگه‌یاند.
ماڵپه‌ڕی ''
theverge'' ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی شاومی به یه‌كه‌مین جۆری مۆبایلی شاشه چه‌ماوه‌دا داده‌نرێت كه كۆمپانیاكه دروستی كردووه، ئه‌وه‌یش له‌باره‌یه‌وه گوتراوه له جۆری ''Mi Mix Fold''، به‌گوێره‌ی دیزاین و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی، ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م مۆبایله گرنگییه‌كی زۆری پێ دراوه و له پێشینهكاندایه.
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌وه ئاشكرا كراوه، شاشه‌كه‌ی 8.01 ئینجه و ده‌چه‌مێته‌وه به‌بێ بوونی هیچ گرفتێك و مه‌ترسی شكان، له‌ڕووی هێزیشه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه، چونكه ڕامی 12 گێگابایته و به پرۆسێسه‌ری سناپ دراگۆنی 888 كار ده‌كات، جوانترین وێنه‌ی پێ ده‌گیرێت، چونكه كامێراكه‌ی 108 مێگاپێكسڵه ''ئه‌مه كامێرا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی، چونكه سێ كامێرایه''. به ئه‌ندرۆید 10 كار ده‌كات و پاترییه‌كه‌یشی 5020 میلی ئه‌مپێره، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی هه‌زار و 978 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بێت.
لە کوردستان بەهۆی بەرزی نرخی بەرهەمەکە، زۆرکەس داواکاری لەسەر نابێت و نایکڕێت
له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌وه، سوڵتان محه‌مه‌د شاره‌زای بواری مۆبایل و فرۆشی مۆبایل له ڕاپه‌ڕین، به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م مۆبایله له ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو له كوردستان به‌رده‌ست ده‌بێت، ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ی بریكاره‌كان و داواكاریی خه‌ڵك، چونكه نرخه‌كه‌ی زۆره و گومان ده‌كرێ بازاڕ و كڕیاری هه‌بێت، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌ستیش ده‌بێت بۆ كڕین.
ئه‌وه‌یشی گوت، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م به‌رهه‌مه زۆر له‌سه‌ر تاكی كورد ده‌كه‌وێت بۆ كڕینی، چونكه كاتێك ده‌هێنرێته بازاڕه‌كانی هه‌رێمه‌وه، پاره‌ی زیادی ده‌خرێته سه‌ر بۆ فرۆشتن، ئه‌گه‌ری هه‌یه بگاته نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
شاومی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و لاپ‌تۆپ و مۆبایل، ئه‌و كۆمپانیایه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته شاری "بیجینگ"، له شه‌شی نیسانی ساڵی 2010 دامه‌زراوه و یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی له ئابی 2011دا خسته بازاڕه‌كانه‌وه، ئێسته‌یش یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ساڵانه و مانگانه مۆبایلی خاوه‌ن كوالێتی باش و به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیا.