پێگه‌ی "
ئه‌لمۆنیتۆر"ی ئه‌مه‌ریكی چیرۆكی دوو بازرگانی بازاڕی ڕه‌شی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ردووكیان ئۆكرانین و له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ده‌سته‌واره‌یه‌كیان له سلێمانی به بڕی ملیۆنێك دۆلار واژوو كردووه و پاره‌كه‌یان هه‌ر له سلێمانی به‌و دوو بازرگانه داوه و دواتریش هه‌ر خۆیان هه‌ردووكیان وه‌ك بارمته گرتوون، تا چه‌كه‌كانیان پێ نه‌گه‌یه‌نرێت ئازادیان نه‌كردوون.
یه‌ڤگینی فۆمینكۆڤ /ته‌مه‌ن 47 ساڵ/ ئه‌و خۆی به رۆبن هود ناو ده‌بات، به‌ڵام ماوه‌ی سێ ساڵ و نیو له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی به ناوی ئه‌لیكسانده‌ر سانپیته‌ر /ته‌مه‌ن 46 ساڵ/ له گرتووخانه‌یه‌كی نهێنی په‌كه‌كه زیندانی كران و له ئه‌یلوول/دیسێمبه‌ری 2020 ئازاد كران، ئه‌وان دوو كه‌سی به به‌ختن، چونكه له مانگی شوبات/فێبرایه‌ری ئه‌مساڵ، توركیا ئۆپراسیۆنێكی بۆ سه‌ر چیای گاره ئه‌نجام دا به ئامانجی ئازادكردنی گیراوه‌كانی له‌و زیندانه نهێنییه‌ی په‌كه‌كه، به‌ڵام هه‌ر 13 گیراوه‌كه كوژران، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو ئۆكرانیه‌یش ئازاد نه‌كرابووایه‌ن، وه‌كخۆیان ده‌ڵێن، ئه‌وانیش له‌و گرتووخانه‌یه به‌ند كرابوون.
یه‌ڤیگینی وه‌ك خۆی باسی لێوه ده‌كات، كه خۆی و ئه‌لیكسانده‌ری هاوڕێی له ڕێی كه‌سێكه‌وه به ناوی ئۆلیگ كلاشینكۆف كه به‌رپرسێكی هه‌واڵگری ئۆكرانی بووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی بازرگانی به‌هۆشبه‌ر و چه‌كی نایاسایی كردووه، به‌و ده‌سته‌واره‌یه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ئاشنابوون.
په‌كه‌كه له سلێمانی ملیۆنێك دۆلاری به بازرگانێكی ئۆكرانی دا و دواتر پاره‌كه‌یان له په‌كه‌كه خوارد
ئۆلیگ خۆی له ئه‌ركه‌كه‌ی بووه و هاوبه‌شێكی هه‌بووه له‌و كاره به ناوی تاراس ساڤین كه ئه‌میش به هه‌مانشێوه ئۆكرانی بووه، له ئایار/مایۆی 2017 یه‌ڤگینی و ئه‌لیكسانده‌ر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی په‌كه‌كه له كیڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كه‌ن، بۆ جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌كه و گه‌یاندنی ئه‌و چه‌كانه‌ی كه په‌كه‌كه خواستی له‌سه‌ره، چه‌كه‌كان بریتی بوو له كلاشینكۆف و نیشانه‌شكێن "قه‌ناس" و دووربینی شه‌وانه و ئامێری تۆماركردنی گه‌رمی و ئامێری دروستكردنی ژاوه ژاو "ته‌شوویش" بۆ تێكدانی گفتوگۆی بێته‌له‌كان و چه‌ند جۆره چه‌كێكی تری له‌خۆ گرتووه.
ئه‌و دوو بازرگانه ئۆكرانیا له‌سه‌ر ته‌واوی ورده‌كارییه‌كان ڕێككه‌وتوون و به لێنیان داوه كه چه‌كه‌كان به فڕۆكه‌یه‌ك بگه‌یه‌ننه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و له‌وێوه‌یش ئه‌وان پێویسته ڕێوشوێنه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن تا بگاته ده‌ستیان، گرێبه‌سته‌كه‌یشیان به بڕی ملیۆنێك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه، سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه ڕه‌زامه‌ندی داوه، به‌ڵام مه‌رجیان داناوه، ئه‌ویش بریتی بووه له گرتنی هه‌ردووكیان تا باره چه‌كه‌كه‌یان پێ ده‌گات.
له 13ی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 ساڤین به یاوه‌ری یه‌ڤگینی و ئه‌لیكسانده‌ر گه‌یشتووه‌ته سلێمانی و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌كه‌كه له سلێمانی كۆبوونه‌ته‌وه و ملیۆنێك دۆلاریان پێ دراوه، ساڤین پاره‌كه‌ی وه‌رگرتووه و ڕوون نییه كه به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی بووه یان به كاش، به‌ڵام دوای ئه‌وه خۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئۆكرانیا و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ڕۆژێك دوای گه‌یشتنی چه‌كه‌كان به‌ڕێ ده‌كات بۆ سلێمانی، به‌ڵام دوای ئه‌وه ده‌نگی نامێنێت و په‌كه‌كه‌یش یه‌ڤگینی و ئه‌لیكسانده‌ر له هۆتێله‌كه‌یان له سلێمانی ده‌گرن و دواتر بۆ قه‌ندیل و پاشان بۆ ئه‌و گرتووخانه‌یه‌ی چیای گاره‌یان ده‌گوازنه‌وه.
ئولیگ كلاشینكۆف و تاراس ساڤین به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كانی په‌كه‌كه ناده‌نه‌وه و خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن و یه‌ڤگینی و ئه‌لیكسانده‌ریش بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ و نیو له گرتووخانه ده‌مێننه‌وه.
له ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه دوو جار ڕێگه‌یان پێدراوه و ته‌له‌فۆنیان بۆ هێناون تا له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریان قسه بكه‌ن، ئه‌وانیش جارێك له‌گه‌ڵ باڵوێزخانه‌ی ئۆكرانیا له عێراق و دووه‌مجاریش ئه‌لیكسانده‌ر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، هاوسه‌ری ئه‌لیكسانده‌ر دۆسیه‌كه له ئۆكرانیا ده‌جوڵێنێت، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی نابێت، تا دواجار چیرۆكه‌كه ده‌گاته ده‌ست یه‌ڤگینی شیڤچینكۆ كه خۆبه‌خشێكی پێشووی جه‌نگی ئۆكرانیا بووه له دژی ڕووسه‌كان و له 2018ه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیایه‌كی ته‌ناهی له ئۆكرانیا كردووه، ئه‌و ده‌ستی به گه‌ڕان كردووه و هاتووه‌ته سلێمانی و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له بوونیان له‌لای په‌كه‌كه دڵنیابووه‌ته‌وه.
سكاڵای هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌لیكسانده‌ریش وایكرد كه حكوومه‌تی وڵاته‌كه، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له پۆلیسی نیشتمانی، ده‌زگه‌ی ئاسایشی ئۆكرانیا و وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری ده‌ره‌كی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پێك بهێنێت، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه و ئولیگ كلاشینكۆف دووپاتی له بێتاوانی خۆی ده‌كاته‌وه و دواتر كلاشینكۆف هه‌ڕه‌شه‌ی له ماڵباتی ئه‌لیكسانده‌ر و تاتیانای هاوسه‌ری ئه‌لیكسانده‌ر كردووه كه دۆسیه‌كه دابخه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان له‌سه‌ر دۆسییه‌كه سووربوون و به‌رده‌وامن.
شڤچینكۆ به‌هۆی كۆمپانیا ته‌ناهییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان كاری كردووه و چووه‌ته ڕۆژئاوای كوردستان و له‌وێ گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ته‌نیا له ڕێی به‌رپرسانی په‌یه‌ده‌وه ده‌توانێ كارێك بكات، بۆیه داوا له هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كات، كه له‌م دۆسیه‌یه كۆمه‌كی بكه‌ن، موتی كاهانا كه سه‌رمایه‌دارێكی جووی ئه‌مه‌ریكی بووه، ڕۆڵی له گرێبه‌ستی نه‌وتی هه‌سه‌ده و ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه، زۆرترین فشاری كردووه.
دوو كه‌سی بێ‌تاوانیان لای په‌كه‌كه وه‌ك بارمته جێهێشت و سێ ساڵ و نیو په‌كه‌كه خستنییه زیندانه‌وه
ئه‌ریك پرێنس به‌ڵێنده‌ری سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی پێشووی كۆمپانیای ته‌ناهی بلاك وۆته‌ر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌سه‌ده و یه‌په‌گه بابه‌ته‌كه‌ی وروژاندووه و له كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2019یش له واشنتن له‌گه‌ڵ ئیلهام ئه‌حمه‌دی هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات تاوتوێی ئه‌و باسه كراوه و داوا كراوه به په‌له ئازاد بكرێن.
دواتر نێوه‌ندگیری ده‌ست پێ ده‌كات و په‌كه‌كه له‌وه دڵنیا ده‌بێته‌وه كه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوه و تازه پاره‌كه‌ی بۆ ناگه‌ڕێته‌وه و چه‌كه‌كانیشی ده‌ست ناكه‌وێ، بۆیه مه‌رجی ئه‌وه له‌سه‌ر حكوومه‌تی ئۆكرانیا داده‌نێ، كه ئۆلیگ كلاشینكۆف و تاراس ساڤین دادگه‌یی بكرێن و سزای توندیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت، له به‌رانبه‌ردا یه‌ڤگینی و ئه‌لیكسانده‌ر ئازاد ده‌كات.
پاشان شڤچینكۆ له هۆتێلی گراند میلینیۆم له سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكی په‌كه‌كه له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات كه هاتووه‌ته سلێمانی به ناوی "سیپان" كۆبووه‌ته‌وه، پاشان په‌كه‌كه یه‌ڤگینی و ئه‌لیكسانده‌ر ئازاد ده‌كه‌ن و كه‌سێك به ناوی فه‌رهاد عه‌لی شاكر كه خۆی به كونسوڵی فه‌خری ئۆكرانیا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ناسێنێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ددانی پێدا نه‌نراوه و ته‌نیا بانگه‌شه‌یه كردوویه‌تی، هه‌ردوو هاووڵاتییه‌كه له دێره‌لووك ڕاده‌ستی فه‌رهاد ده‌كرێن و ئه‌میش ده‌یانگه‌یه‌نێته سلێمانی و له‌و به‌رپرسانی ته‌ناهی ئۆكرانی چاویان پێیان ده‌كه‌وێ و پاشان به فڕۆكه ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه ئۆكرانیا و له نۆی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2020 نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ڤلادیمێر زیلینسكی ئازادبوون و گه‌یشتنه‌وه‌ی یه‌ڤگینی و ئه‌لیكسانده‌ری بۆ كیڤ ئاشكرا كرد.