گه‌زیزه عومه‌ر ئه‌كته‌ر، شانۆكار، ده‌رهێنه‌ر و مامۆستای شانۆ، له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی وۆركشۆپی دیداری ژنانی شانۆكار به ئۆنلاین كه پڕۆژه‌ی فرمێسك مسته‌فا ئه‌كته‌ر و شانۆكاری كورده، ده‌ڵێ: ئه‌م پرۆسه‌یه هاندانی توانا فیكری و هزرییه‌كانی ژنه شانۆكارهكانه تا بتوانن ده‌قێكی شانۆیی بنووسن، نه‌ك بیانكه‌ینه نووسه‌ر، وه‌ك چۆن ئێمه له په‌یمانگا نه‌مانتوانیوه ئه‌كته‌ر دروست بكه‌ین، به‌ڵكو ویستوومانه په‌روه‌رده‌یان بكه‌ین.
فرمێسك مسته‌فا ئه‌كته‌ر و شانۆكاری دیاری كورد، له‌دوای بڕیاری دووباره داخستنی هۆڵه‌كانی سینه‌ما و شانۆ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پابه‌ندبوون به ڕێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی، پێشنیارێكی ڕاگه‌یاندووه كه بریتییه له كردنه‌وه‌ی
خولی دیداری ژنانی شانۆكار به ئۆنلاین، چه‌ندان مامۆستای شانۆ پشتگیری‌یان كردووه، له‌ناویشیاندا گه‌زیزه عومه‌ر ئه‌كته‌ر، شانۆكار، ده‌رهێنه‌ر و مامۆستای شانۆی تێدایه.
گه‌زیزه عومه‌ر له‌باره‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی فرمێسك مسته‌فا ده‌ڵێت: ده‌توانین كاری ڕژد له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی وۆركشۆپێك بۆ ده‌قی شانۆیی بكه‌ین، هه‌ڵبه‌ته پێشتر من هه‌وڵم بۆ كردنه‌وه‌ی وۆركشۆپێكی له‌م شێوه‌یه دابوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ڵامدانه‌وه‌كان زۆر كه‌م بوون و له‌و ئاسته‌دا نه‌بوو جێی خۆشبه‌ختی بێت، به‌ڵام ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی مامۆستا فرمێسك به‌ڕاستی دڵخۆشكه‌ره كه بتوانین چه‌ند خولێك بكه‌ینه‌وه و وۆركشۆپێك له‌و دیداره‌دا ساز بكه‌ین.
ئه‌و مامۆستای شانۆیه پێی وایه، هه‌نگاوێكی گرنگه كه یه‌كێك له دیداره‌كان فێربوون یان چۆنیه‌تیی نووسینی ده‌قی شانۆیی بێت، ڕوونی ده‌كاته‌وه، هه‌ڵبه‌ته ئێمه ناتوانین بڵێین به‌م وۆركشۆپه نووسه‌ر دروست ده‌كه‌ین، ئه‌مه شتێكه به‌ڕاستی قسه‌ی له‌سه‌ر ناكرێ، به‌ڵكو ئه‌م پرۆسه‌یه هاندانی توانا فیكری و هزرییه‌كانی ژنه شانۆكارهكانه تا بتوانن ده‌قێكی شانۆیی بنووسن، وه‌ك چۆن ئێمه له په‌یمانگه مامۆستا بووین، نه‌مانتوانیوه ئه‌كته‌ر دروست بكه‌ین، به‌ڵام ویستوومانه ئه‌كته‌ر په‌روه‌رده بكه‌ین، په‌روه‌رده‌یه‌كی زانستی و ئه‌كادیمی، په‌روه‌رده‌یه‌ك كه قوتابیان بتوانن ئاره‌زووه‌كانی خۆیان پیاده بكه‌ن.
خاتوو گه‌زیزه عومه‌ر ده‌ڵێ: ئه‌م هاندانه هه‌وڵی ڕژد و به‌رده‌وامی ده‌وێ، به‌تایبه‌تی هه‌وڵی پشتگیریكردنی یه‌كتر، پشتگیریی ئه‌وانه‌ی ئه‌و توانایه‌یان هه‌یه و ئێمه دهستڕهویان بكه‌ین.
بۆ ئامانجی سه‌ره‌كیی وۆركشۆپه‌كه، گه‌زیزه عومه‌ر ڕای گه‌یاند، ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه چۆن هانی ئه‌و توانایانه بده‌ین بتوانن ده‌قی شانۆیی بنووسن، به‌تایبه‌تی ئه‌و ژنه شانۆكارانه‌ی ئاره‌زووی ته‌واویان هه‌یه، ئێمه ڕێیان بۆ فراوان بكه‌ین و پاڵپشتیان بین، وایان لێ بكه‌ین بوێرانه قه‌ڵه‌مه‌كانیان به‌ده‌سته‌وه بگرن و ده‌قێكی شانۆیی بنووسن.
له‌باره‌ی تایبه‌تیی ئه‌م وۆركشۆپه بۆ ژنان و بوونی ناوی ژنان له ناونیشانه‌كه‌دا، گه‌زیزه ڕوونی كرده‌وه، راسته وۆركشۆپه‌كه بۆ ژنانی شانۆكاره، هه‌ڵبه‌ته دیداره‌كه له‌ژێر ئه‌و دروشمه‌دایه و وا پێویست ده‌كات كه له وۆركشۆپهكانیشدا ته‌نیا ژنان به‌شدار بن، ئه‌مه‌یش جێی نیگه‌رانی و سه‌رسوڕمانی پیاوان نییه، له هه‌موو دنیاشدا ئه‌م جۆره كارانه كراون و كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆ نموونه فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانی شانۆنووس كه خۆم ئه‌ندامم له‌و رێكخراوه‌دا، له 350 وڵاتی دنیاوه 202 ژنی شانۆنووس له سوید كۆ ده‌بنه‌وه و تێیدا قه‌ڵه‌می ژن كاری ڕژدی له‌سه‌ر ده‌كرێ.
خاتوو گه‌زیزه پێی وایه، ئه‌گه‌ر له كوردستانیش بتوانرێ كارێكی له‌و جۆره بكرێ، تایبه‌تمه‌ندیی و كاریگه‌ریی خۆی ده‌بێت، چونكه كارێكه كه پێویسته ڕێزی لێ بگیرێت.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گه‌زیزه عومه‌ر ڕای گه‌یاند، دوای زانینی ئاستی وۆركشۆپه‌كه‌یان، ده‌توانن كۆمه‌ڵه ژنه شانۆكارێكی به‌هره‌مه‌ند پێبگه‌یه‌نن كه بتوانن كاری نووسین بره‌و پێ بده‌ن، چونكه هه‌ریه‌كێك له‌و شانۆكارانه كه له‌ناو ئه‌م وۆركشۆپه‌دا به‌شدارن، خاوه‌ن ئه‌زموونن.
له‌باره‌ی نووسینی تێكستی شانۆیی، گه‌زیزه عومه‌ر ڕای گه‌یاند كه دوو ئه‌گه‌ریان هه‌یه، هه‌موو پێكه‌وه تێكستێكی هاوبه‌ش ده‌نووسن، یانیش ئه‌وه‌یه هه‌ر كه‌سه و به‌ته‌نیا، ده‌شڵێ: ئه‌مه جێی پرسیاره، چونكه من وۆركشۆپهكهم بۆ ماوه‌ی سێ مانگ داناوه، له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌بێ بگه‌ینه ئه‌و وه‌ڵامه‌ی كه ئایا ده‌توانین ئه‌و قه‌ڵه‌مانه بخه‌ینه ناو گۆڕه‌پانی نووسین و كتێبخانه‌ی ده‌قی شانۆی كوردییه‌وه؟.
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌وڵه سه‌ركه‌وتوو بێت و بتوانن چه‌ند هه‌نگاوێك بچنه پێش، ئه‌م وۆركشۆپه به‌رده‌وامیی ده‌بێت و پیاوان و كوڕانی شانۆكاریش ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن، شانبه‌شانی ژنان به‌رده‌وامی به وۆركشۆپه‌كه بده‌ن، دوای ئه‌وه ئه‌و جیاوازییه ده‌رده‌كه‌وێ، له كاتێكدا هه‌ست و بیروبۆچوونی ژن به‌راورد به پیاو له تێكستێكدا چۆن ده‌بێت، به‌مه‌یش بینینی مرۆڤایه‌تی پێشان ده‌دات.
له كۆتایی قسه‌كانیدا گه‌زیزه عومه‌ر قسه‌ی له‌سه‌ر خاڵێكی ڕژد كرد كه ئه‌ویش ئه‌جێندای ئه‌م وۆركشۆپهیه، گوتی: دواتر ئێمه پێشكه‌شی لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی دیداره‌كه‌ی ده‌كه‌ین، پێشنیازمان بۆ كردوون كه ئه‌مانه هه‌مووی له دووتوێی كتێبێكدا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شدار نه‌بوون له‌م وۆركشۆپه‌دا، چاپ و ئاماده بكرێ، تا بزانن چۆن كار كراوه و وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كیش بۆ ئه‌رشیڤی شانۆی كوردی بمێنێت.