فرمێسك مسته‌فا ئه‌كته‌ر و شانۆكاری دیاری كورد، له‌دوای بڕیاری دووباره داخستنی هۆڵه‌كانی سینه‌ما و شانۆ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پابه‌ندبوون به ڕێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی، پێشنیارێكی ڕاگه‌یاندووه كه بریتییه له كردنه‌وه‌ی خولی دیداری ژنانی شانۆكار به ئۆنلاین، چه‌ندان مامۆستای شانۆ پشتگیری‌یان كردووه.
د. نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داغی شانۆكار و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دكتۆرا له بواره‌كه‌دا، یه‌كێكه له مامۆستا به‌شداره‌كانی ئه‌م دیداره و به وۆركشۆپی "ده‌نگم یادوه‌ریمه"، درێژه به خول و دیداره شانۆییه‌كه له‌ڕێی ئۆنلاینه‌وه ده‌دات، ده‌نگ به به‌شێكی گرنگی فێربوونی شانۆكاران داده‌نێن و ده‌ڵێ: ده‌نگ پێویسته موچڕكه و ته‌زوو به سه‌رجه‌م جه‌سته‌ماندا بێنێت.
پێشكه‌شكاری وۆركشۆپی "ده‌نگم یادوه‌ریمه"، به چه‌ند خاڵ و ده‌قێك باس له گرنگیی ده‌نگ و شاره‌زایی شانۆكاران له به‌كارهێنانی ده‌نگ ده‌كات، ده‌ڵێت: گرنگ نییه من چی ده‌ڵێم، گرنگ ئه‌وه‌یه من چۆن ده‌یڵێم. هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كات، ده‌نگ ڕه‌گه‌زێكی بناغه‌یی كاری پێرفۆرمانسیمه، خۆی زیاد له 25 ساڵه به چڕوپڕی كاری رۆژانه‌ی بۆ ده‌كات و سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ری.
ئه‌و میتۆدانه‌ی د. نیگار له بواری كرده‌نی له وۆركشۆپه‌كه‌یدا پشتی پێ ده‌به‌ستێت و ئه‌نجامی ئه‌زموونی خۆیه‌تی:
_ ده‌نگ و تۆنی ده‌نگیم خۆی هه‌ڵگری مانا و به‌های خۆیه‌تی و گوزارشت له خۆی ده‌كات، نه‌ك ناوه‌ندێك بێت بۆ گواستنه‌وه‌ی مانا و كرۆكی وشه‌یه‌ك یان ڕسته‌یه‌ك.
_ ده‌نگم نوێنه‌رایه‌تیی ده‌نگی فیگورێك ناكات كه له ده‌ره‌وه‌ی خودی من بێت وه‌ك پێرفۆرمێر.
_ ده‌نگم ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه له پانتایی و زه‌مه‌ندا، لێره و ئێسته.
_ ده‌نگ گوزارشت له ڕابردوو و چیرۆك و بیره‌وه‌ریی كه‌سێك ناكات، ده‌نگ خۆی یاده‌وه‌ریی كه‌سی پێرفۆرمێره‌كه خۆیه‌تی و له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
_ له‌ڕێی ده‌نگه‌وه نامه‌وێت چیرۆكێك بگێڕمه‌وه كه له زه‌مه‌ن و شوێنێك ڕووی دابێت، یان ره‌نگه ڕوو بدات؛ به‌ڵكو ده‌نگ گوزارشت له‌و هه‌ست و بیر و خه‌یاڵانه ده‌كات كه سه‌ره‌تا و كۆتاییه‌كی دیاریكراویان نییه، به‌ڵام شوێنه‌واریان هه‌یه. ده‌نگی پێرفۆرمێر ئه‌م شوێنه‌وارانه بینراو و بیستراو ده‌كات و ڕه‌هه‌ندێكیان پێ ده‌به‌خشێت، تا جارێكی تر لای كه‌سانێكی تر كه بینه‌رانن، هه‌ستیان پێ بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌كی هه‌روا ئاسان نییه.
_ به‌هۆی تۆن و ته‌كنیك و گوزارشتی ده‌نگییه‌وه، كه‌سی پێرفۆرمێر پێویسته هه‌وڵ بدات هه‌موو ئه‌ندامه هه‌ستیاره‌كانی مرۆڤ ئه‌كتیڤ بكات، واته ده‌نگ ته‌نیا بۆ بیستن نییه، به‌ڵكو ده‌نگ ده‌بێت بینراو بێت، ده‌ستی لێ بدرێت، بۆن بكرێت و تام و چێژ و ڕه‌نگی هه‌بێت، ده‌نگ پێویسته موچڕكه و ته‌زوو به سه‌رجه‌م جه‌سته‌ماندا بێنێت، زه‌رده‌خه‌نه بخاته سه‌ر لێوان و فرمێسك ببارێنێت له چاومان، ترپه‌ی دڵمان خێراتر یان هێمنتر بكاته‌وه.
_ كاری ده‌نگی من بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیاری نییه، بۆ تێگه‌یشتن نییه، واته له كاری پێرفۆرمانسیمدا هه‌وڵ ناده‌م به هۆی ده‌نگمه‌وه موخاته‌به‌ی بیر و مێشكی ئاماده‌بووان بكه‌م، به‌ڵكو من موخاته‌به‌ی هه‌ست و فانتازیان ده‌كه‌م، بۆیه هه‌رده‌م ده‌ڵێم (گرنگ نییه من چی ده‌ڵێم، گرنگ ئه‌وه‌یه من چۆن ده‌یڵێم)، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌ی كاری ده‌نگییه لای من.
_ بێگومان ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك دانه‌بڕاوه له كاری جه‌سته‌یی، ده‌نگ و جه‌سته یه‌كه‌یه‌كن و بێ یه‌كتری كاریگه‌ر نابن، له كاری پێرفۆرمانسی مندا ده‌نگم كۆریۆگرافی جه‌سته و كرداره فیزیكاڵییه‌كان ده‌كات، ده‌نگم پانتایی و ته‌نانه‌ت شێوازی دانیشتنی بینه‌ران و جلوبه‌رگ و ڕووناكیش دیاری ده‌كات.
له كۆتایی قسه‌كانیشیدا ده‌ڵێ: له‌م وۆركشۆپه‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م، له‌گه‌ڵ به‌شداراندا كۆمه‌ڵێك ئه‌كتسیۆنی ده‌نگی ئیندیڤیدوێل و كۆله‌كتیڤی ئاماده بكه‌ین، كۆمه‌ڵێك گۆرانی و میلۆدی پێكبهێنین و له‌ته‌ك چه‌ند ئه‌كتسیۆنێكی ده‌نگی خۆمدا پێكه‌وه، پێرفۆرمانسێك به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین.
له‌باره‌ی كۆی گشتیی دیداره‌كه‌ش كه له بیرۆكه‌ی فرمێسك مسته‌فایه و به‌هۆی تێكچوونی بارودۆخی ته‌ندروستی له ته‌واوی دنیا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌ری هه‌ڵداوه، د. نیگار ده‌ڵێ: به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌وه شانۆكاران و كاری شانۆ و دیداره‌كانی شانۆش تووشی سنوورداریی زۆر بوون و هه‌روا ئاسان نییه، به‌ڵام مه‌حاڵیش نییه، وه‌ك هه‌مووان كه‌م تا زۆر ئاگادارن، ئێنته‌رنێت به‌یه‌كگه‌یشتنی مرۆڤه‌كانی ئاسان كردووه و ده‌كرێت له رێی ئۆنلاینه‌وه له‌یه‌كتر نزیك ببینه‌وه و به‌رده‌وام بین له ڕه‌وتی كاری شانۆییمان، وه‌ك چۆن شانۆكارانی گشت دنیا ئه‌وه بۆ ماوه‌ی ساڵێكه ئه‌م ڕێیه‌یان گرتووه‌ته‌به‌ر و چه‌ندان كۆنفرانس و دیدار و فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی شانۆ له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه چوون.
دكتۆر نیگار كه ساڵی 2000 بڕوانامه‌ی ماسته‌ری زانستی شانۆ و ئه‌نترۆپۆلۆجیای له زانكۆی ڤیه‌نا به‌ده‌ست هێناوه، ده‌ڵێ: له هه‌موو بوارێكی سه‌ختدا هونه‌ر یه‌كێكه له‌و كاره كریاتیڤانه‌ی كه له رۆتینی ژیان ده‌ربازمان ده‌كات، پانتایی خه‌یاڵمان به‌رفراوان ده‌كات و له ده‌سته‌وه‌ستانی ڕزگارمان ده‌كات، به هۆی كاری هونه‌ریشه‌وه نه‌ك ته‌نیا هونه‌رمه‌ندان خۆیان، به‌ڵكو چه‌ند كه‌سانێكی تریش له ده‌وروبه‌ری خۆیان به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی ڕوون ده‌فڕێنێت.
ئه‌و مامۆستای شانۆیه پێی وایه، ئه‌گه‌ر ئه‌م بارودۆخه نه‌بووایه، ئه‌م دیداره له ماوه‌ی سێ رۆژدا ده‌كرا و ته‌واو ده‌بوو، به‌ڵام ئێسته كۆمه‌ڵێك رێگر هه‌ن كه ده‌كرێت ئێمه لایه‌نی ئه‌رێنیی ئه‌و ڕێگرانه بقۆزینه‌وه.
كه باس له لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كانی پێشكه‌شكردنی دیداره‌كه به ئۆنلاین ده‌كات، ئه‌م خاڵانه ده‌خاته ڕوو: له‌بری ئه‌وه‌ی ته‌نیا دوو رۆژ وۆركشۆپ بكرێت، له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه ده‌توانین ماوه‌یه‌كی درێژتر بیكه‌ین و ده‌ره‌نجامیشی وه‌ك پێرفۆرمانسێك كه نمایش بكرێت، هه‌بێت.
لای د. نیگار ئامانجی وۆركشۆپه‌كه ته‌نیا مه‌شقی ده‌نگی و جه‌سته‌یی نییه، ده‌ڵێ: پێكهێنانی چه‌ند ئه‌كتسیۆنێكی ده‌نگییه كه ده‌كرێت له ئاینده وه‌ك پێرفۆرمانسێك پێشكه‌ش بكرێت. بۆ ئه‌مه‌ش پێویستمان به‌وه‌یه كه ئاماده‌ی كارێكی درێژخایه‌ن بین به‌پێی كاتی هه‌مووان له‌ڕێی زوومه‌وه یان هه‌ر ڕێیه‌كی تری كۆمه‌نیكه‌یشنه‌وه بێت.
ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌شدارانی ئۆنلاین هه‌مان ئه‌و به‌شدارانه نین كه ئه‌گه‌ر دیداره‌كه له كوردستان بكرایه له‌وێ بوونایه، ئه‌م وۆركشۆپه به ئۆنلاین ده‌كرێ، بۆیه پێكهاته‌ی پێرفۆرمانسێكه و چڕ‌وپڕ ده‌بێت، ئه‌و وۆركشۆپه‌ی له رۆژانی دیداره‌كه ده‌كرێت، ته‌نیا مه‌شقی ده‌نگی و جه‌سته‌یی ده‌بێت و ده‌رئه‌نجامی نمایش ناكرێت.