له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌هۆی چه‌ندان ڕووداوه‌وه، وه‌ك لابردنی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی توركیا به بڕیاری ره‌ِجه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، هه‌روه‌ها ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا، داوای له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد رێكاره‌كانیان له دژی سه‌رۆك كۆماری توركیا توندتر بكه‌ن و چه‌ندان رووداوی تر، بازاڕی دراو له توركیا ناسه‌قامگیر بووه و هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك به‌جۆرێكه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێنجی نیسان، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕی بۆڕسه، موراد سوڵتان گوته‌بێژ له بۆرسه‌ی باكوری توركیا له تڕابزۆن، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه لیره‌ی توركی بۆ خراپترین ئاست دابه‌زیوه. ئه‌گه‌ر تا نیوه‌ی ئه‌مساڵ ئه‌م دابه‌زینه باش نه‌بێت، ئه‌وا وڵاته‌كه تووشی هه‌ڵئاوسانی ته‌واوه‌تی ده‌بێت و كاره‌ساتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌و گوته‌بێژه له‌باره‌ی نرخه‌كانه‌وه گوتی، "ئێسته له بۆرسه‌دا 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر 819 لیره‌ی توركییه، هه‌روه‌ها 100 یۆرۆ به‌رانبه‌ر 963 لیره‌ی توركییه".
موراد سوڵتان گوته‌بێژ له بۆرسه‌ی باكوری توركیا گوتی، "ئامۆژگاری هاووڵاتییان ده‌كه‌ین له ده‌ره‌وه‌ی توركیا و ناوه‌وه‌ی توركیا، مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ بانك و نووسینگه فه‌رمییه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هیچ جۆره فێڵكردن و ناڕاستی له نرخه‌كان نه‌بنه‌وه، چونكه له بازاڕی ئازاد نرخه‌كان زیاتره، به‌ڵام دراوی ساخته بڵاوتره."
له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2020دا، دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا تۆمار كرد، كاتێك به‌های یه‌ك دۆلار به‌رانبه‌ر به 8.41 لیره بوو.