زۆر له ژنان به ملوانكه، گواره، بازن و ئه‌نگوستیله و ته‌نانه‌ت ته‌وقه‌ی قژیشهوه ده‌خه‌ون، له‌كاتێكدا پسپۆڕان ده‌ڵێن، ئه‌م ڕه‌فتاره زیان به ته‌ندروستیی ژنان ده‌گه‌یه‌نێت و ئێكسسواراتهكان ناشیرین ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی
brightsideی ئه‌مه‌ریكی له هه‌واڵێكدا باس له‌و هۆكارانه ده‌كات كه ژنان ناچار ده‌كه‌ن پێش نوستن، ئێكسسواراتهكانیان لابه‌ن، ئه‌مانه‌ن:
_ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌یانیان كاتێك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستی، به شێوه‌یه‌كی ئاسایی جه‌سته‌ت تا ئاستێك ده‌ئاوسێت، به‌یانیان به ئه‌سته‌می ده‌توانی ئه‌نگوستیله یان بازن لابده‌یت و ئازارت ده‌دات.
_ خه‌وه‌كه‌ت ئاسووده نابێت، چونكه زۆر جار گوڵی ملوانكه‌كه‌ت له سنگت ده‌گیرێ و ئازارت ده‌دات، یان قژت له گواره‌كه‌ت گیر ده‌بێ و بێزارت ده‌كات، ته‌واوی شه‌وه‌كه هه‌ر ده‌بێت خه‌ریكی چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه بیت و پشوو به خه‌وه‌كه‌ت ناده‌یت.
_ هه‌ندێك ماده كه جوانكاریی ژنانی لێ دروست ده‌كرێ، بۆ پێست شیاو نین به‌تایبه‌ت له شه‌وان كه پێست ناسكتر ده‌بێته‌وه، بۆیه ده‌بێته هۆی سووربوونه‌وه و خورانی شوێنی هه‌ڵگرتنی ئێكسسواراتهكه.
_ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام گواره له گوێتدا بێت و هیچكات لای نه‌به‌یت، شوێنی كونی گوێت تووشی هه‌وكردن ده‌بێت و بۆنی ناخۆش ده‌گرێت، زۆرجار ده‌بێته هۆی برینداربوون.
_ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئه‌م ئێكسسوارانهت پێوه‌یه، ده‌بێته هه‌ڵگری به‌كتریا، ئه‌مه‌ش له شه‌واندا زیانت پێ ده‌گه‌یه‌نێت و ڕه‌نگه له كاتێكی دره‌نگتر هه‌ستی پێ بكه‌یت.
_ به‌شێكی زۆر له‌و ژنانه‌ی هاوسه‌رگیرییان كردووه، دڵیان نایه‌ت ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری لابده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر خۆشه‌ویستییان بۆ پرۆسه‌كه و جێگیربوونی ئه‌ڵقه‌كه‌یان له شوێنی خۆیه‌تی، به‌ڵام ئه‌مه هه‌م بریقه و جوانیی ئه‌ڵقه‌كه ورده ورده له‌ناو ده‌بات، هه‌میش زیان به پێستی ناسكی په‌نجه‌یان ده‌گه‌یه‌نێت.