رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هۆكاری گه‌شه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كۆنترۆڵ نه‌كردنی شی ده‌كاته‌وه، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه چه‌ندان ڤاكسینی دژی كۆرۆنا به ره‌سمی و به مۆڵه‌ت له دنیادا به‌كار ده‌هێنرێن. رێكخراوه‌كه یه‌ك له هۆكاره‌كان بۆ نایه‌كسانی دابه‌شكردنی ڤاكسینه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێنجی نیسان، له راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانیی كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه‌ی وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، ڤایرۆسی كۆرۆنا به فراوانی له گه‌شه‌كردندایه، وێڕای ئه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كان بڵاو بوونه‌ته‌وه و دابه‌ش ده‌كرێن، به‌ڵام نایه‌كسانی له دابه‌شكردنی هه‌یه كه ئه‌وه‌یش یه‌ك له هۆكارانه.
به‌پێی رێكخراوه‌كه، نایه‌كسانی له دابه‌شكردنی ئه‌و ڤاكسینانه‌ی دژی ڤایرۆسه‌كه به‌كار ده‌هێنرێن، له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر جیاوازه، یان چینێك به‌سه‌ر چینێكی ته‌روه ده‌سه‌پێنرێن، یان توێژێك به‌سه‌ر توێژێكی تر له دابه‌شكردندا ده‌سه‌پێنرێن، ئه‌وه‌یش هۆكاری بنه‌ڕه‌تیی گه‌شه‌كردنی په‌تاكه‌یه.
هاوكات ویژدانی وڵاتان و هاوكاریكردنی وڵاتان بۆ یه‌كتر بۆ به‌كارهێنانی ڤاكسین هۆكارێكی تره كه ئه‌مه هه‌موو دنیای گرتووه‌ته‌وه. له‌وه‌دا وڵاتانی هه‌ژار به‌ئاسان ناتوانن ده‌ستیان به ڤاكسینه‌كان بگات، ئه‌وه‌ش وایكردووه ڤایرۆسه‌كه به خێراییه‌كی زیاتر گه‌شه بگات.
به‌پێی گوته‌ی رێكخراوه‌كه، پێویبسته ئه‌و وڵاتانه‌ی كه توانا و زانیاریی زیاتریان له به‌رده‌سته، هاوكاریی ئه‌و وڵاتانه بكه‌ن كه پێویستییان به‌و هاوكارییه‌یه تا په‌تاكه كۆنترۆڵ بكه‌ن، هه‌موو ئه‌مانه ده‌كرێ له‌ڕێی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانییه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
تا ئێسته له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسه‌كه له دنیادا بڵاو بووه‌ته‌وه، زیاتر له 130 ملیۆن كه‌س تووشی بوون و زیاتر له دوو ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.