به‌هۆی كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی ژه‌هراوی و تێپه‌ڕبوونی به ئاسمانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی له‌وباره‌یه‌وه ڕوونكردنه‌وه ده‌دات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێنجی نیسان، ڕیاز حه‌لفی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له دوای سه‌عات شه‌شه‌وه كاریگه‌ریی ئاراسته‌ی شه‌پۆلێكی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كبریت " So2" له هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م جار و دواتر شاره‌كانی عێراق به دیار ده‌كه‌وێت".
ئاماژه‌ی كرد، "پێویست ناكات هاووڵاتییان به‌هۆی شه‌پۆلێكی گازییه‌وه بترسێن، به‌ڵام بۆ خۆپاراستنی ته‌ندروستی خۆیان پێویسته پابه‌ندی رێنوێنییه‌كان بن كه پێكهاتووه له /به‌ستنی ده‌مامك بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له كاتی هاتنه ده‌ره‌وه، داخستنی په‌نجه‌ره‌كانی ناوماڵ، به‌ستن و داخستنی سه‌ری تانكییه‌كانی ماڵانی تایبه‌ت به ئاو خواردنه‌وه، له‌به‌ر نه‌كردنی جلی كوردت و كراوه/.
پێشبینییه‌كانی نه‌خشه‌ی كه‌شناسی، ئاراسته‌ی شه‌پۆلێكی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كبریت " So2"ی به‌ره‌و عێراق و توركیا دیاری كردووه كه هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، به‌هۆی گڕكانی "ئه‌تینا" له دوورگه‌ی سه‌قڵییه‌ی ئیتاڵیاوه دروست بووه، ڕه‌نگه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 40 سه‌عات له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق بمێنێته‌وه و له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه كاریگه‌رییه‌كه‌ی به‌ده‌رده‌كه‌وێت.