ئاماری مردن بە كۆرۆنا لە عێراق لە هەڵكشانە

:: PM:05:35:05/04/2021 ‌

بەپێی دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی پەتای كۆرۆنا لە عێراق، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 6423 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، بەرانبەر بە 5664 حاڵەتی چاكبوونەوە و 39 حاڵەتی مردن، ئەوەیش لە كۆی 41422 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان لە هەموو عێراق.
تووشبوون گەیشتووەتە 879991 حاڵەت
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ دووشەم بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 6423 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 5664 حاڵەتی چاكبوونەوە و 39 حاڵەتی مردن لە سەرانسەری عێراق هەبووە، بەوەیش كۆی تووشبوون تا ئێستە گەیشتووەتە 879991 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 784199 حاڵەت و مردنیش 14502 حاڵەت.

هەرچی هەرێمی كوردستانە ئەمڕۆ دووشەم لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، 1045 تووشبوونی نوێ و 407 حاڵەتی چاكبوونەوە و 16 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە، بەوەیش كۆی تووشبوون گەیشتە 126191 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 111494 حاڵەت و مردن 3731 حاڵەت.

شایەنی باسە تا ئێستە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و دوایین ئاماری تووشبوون گەیشتووەتە سەرووی 132 ملیۆن و 45 هەزار حاڵەت و مردنیش گەیشتووەتە سەرووی دوو ملیۆن و 868 هەزار حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل