ناوه‌ندی ''گاڤ'' بۆ به‌رھه‌مھێنانی كاری ته‌له‌ڤزیۆنی و سینه‌مایی كوردی، به سپۆنسه‌ری كۆمپانیای''دیناری عێراقی'' و كه‌ناڵی ''دیمه‌ن تی ڤی''، له سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه سه‌رقاڵی به‌رھه‌مھێنانی زنجیره درامایه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنین به‌ناوی ''شێروخه‌ت''، كه ژماره‌ی ئه‌ڵقه‌كانی دراماكه پێكهاتووه له 30 ئه‌ڵقه و ھه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌ك به‌سه‌رھات و چیرۆكێكی سه‌ربه‌خۆیه و پێوه‌ست نییه به ئه‌ڵقه‌كانی تره‌وه، ناوه‌ڕۆكی ئه‌ڵقه‌كان له‌لایه‌ن نووسه‌ری كوردی ''عه‌زیز نه‌سین'' نووسراون.
ئەم درامایە لە مانگی ڕەمەزاندا پەخش دەکرێت
لوقمان غه‌ریب ده‌رھێنه‌ری درامای شێروخه‌ت، به "وشه''ی گوت، ئه‌م درامایه به به‌شداریی ژماره‌یه‌كی دیار له ھونه‌رمه‌ندانی ناسراو و خاوه‌ن ئه‌زموون، له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری دیمه‌نه‌كانی تۆمار كراون، له‌وانه ھونه‌رمه‌ندان 'عه‌بدولی حه‌مه‌جوان، ئه‌یام ئه‌كره‌م، ئه‌حمه‌د ڕه‌ئووف، ڕێزان فه‌ره‌ج، عه‌بدوڵای خه‌یات، شاناز محه‌مه‌د، شێرزاد پۆلیس، كه‌مال چالاك، به‌ھادین ھه‌ڵه‌بجه‌یی، دێرین محه‌مه‌د، ته‌ھا داراغایی، عه‌تا حه‌مه‌ساڵح، سالار ماھیر، ئه‌كره‌م حه‌مه‌گوڵه، ھیوا ڕه‌ئووف و ئاواز ڕه‌حیم و بروسك به‌ھادین''، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری لاوی به‌ھره‌مه‌ند له‌وانه ڕێدار ئاوات، ئه‌مانی مه‌حموود، نیاز شه‌ریف، ترێ شه‌ریف و یاسین عومه‌ر.
سه‌رپه‌رشتیاری گشتی كاره ھونه‌رییه‌كان دلێر عومه‌ره، پێداچوونه‌وه‌ی تێكست بارزان سنجاوییه، كامێرا به‌ھمه‌ن مه‌جیده، یاریده‌ده‌ری ده‌رھێنه‌ر نڤار لوقمانه، ده‌نگ باوان حه‌میده، سكریپت و چاودێری شایۆ یاسینه، مه‌یكه‌پ ئارتیست سۆما ماھیره، ڕووناكی سان غه‌ریبه، كه‌له‌رین و پۆسته‌ر دیاكۆ دلێره، فۆتۆ ئارت و ڕێكلامی گشتی نڤار لوقمانه، به‌ڕێوه‌به‌ری لۆكه‌یشن بروسك به‌ھادین.
ده‌رهێنه‌ر لوقمان غه‌ریب باسی له‌وه‌یش كرد كه به‌شێوه‌یه‌ك چیرۆكه‌كانی ئه‌م درامایه باسی چه‌ندان به‌سه‌رھاتی واقیعی و ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك ده‌كات، بڕیاره شه‌وانه له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا له كه‌ناڵی دیمه‌ن تی ڤی له دوو كاتی جیاوازدا په‌خش بكرێت.
هه‌ولێر/په‌ریهان عومه‌ر