شه‌وی رابردوو یه‌كه‌م دانیشتنی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه چوو، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هێرش كرایه سه‌ر كه‌شتییه‌كی جه‌نگی سوپای پاسداران و ئاژانسێكی هه‌واڵیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه‌كه له‌لایه‌ن هێزێكی كۆماندۆی تایبه‌ته‌وه ئه‌نجام دراوه.
شەڕی دەریایی ئێران و ئیسڕائیل دەستی پێ کردووە
ئاژانسی هه‌واڵی عه‌ره‌بیه رای گه‌یاندووه، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو كه‌شتییه‌كی سوپای پاسداران به ناوی "ساویر"، له ده‌ریای سوور و له كه‌ناره‌كانی ئه‌ریتریا كراوه‌ته ئامانج.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی
عه‌ره‌بیه، ئه‌و هێرشه له رێی بۆمبێكی موگناتیسییه‌وه له‌لایه‌ن كۆماندۆكانی ئیسرائیل ئه‌نجام دراوه، ئه‌وه‌ش زیانێكی زۆری به كه‌شتییه‌كه‌ی سوپای پاسداران گه‌یاندووه.
كه‌ناڵی حه‌ده‌س له راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری مۆساد پشتڕاستیان كردوووه‌ته‌وه، ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن كۆماندۆكانی سوپای ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام دراوه، كه‌شتییه‌كه له جۆری كه‌شتی سه‌ربازییه و سوپای پاسداران بۆ پاراستنی ئه‌و كه‌شتییه بازرگانییانه جێگیری كردووه كه كاڵا بۆ ئه‌و گرووپه میلیشیایه ده‌گوازنه‌وه.
لە ماوەی یەک ساڵ ئیسڕائیل 12 کەشتی ئێرانی کردووەتە ئامانج
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، پشتڕاستی ئه‌و هێرشه‌ی كردووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه، كه‌شتی جه‌نگی ساویر له ده‌ریای سوور بۆ پشتیوانی له‌و پاپۆڕه جه‌نگییانه جێگیر كرابوو كه پارێزگاری‌یان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ده‌كرد.
له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوو زیاتر له چوار جار ئێران و ئیسرائیل كه‌شتی یه‌كتریان كردووه‌ته ئامانج، ناكۆكییه‌كانی نێوانیان گه‌یشتووه‌ته ئاستی شه‌ڕی ده‌ریایی، له سه‌ره‌تای مانگی ئادار كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری ئێرانی به‌ناوی شه‌هر كورد له ده‌ریای مه‌دیترانه كرایه ئامانج.
به‌پێی راپۆرتی وال ستریت جۆرنال، كه‌شتی شه‌هر كورد 12یه‌می كه‌شتی ئێرانی بووه كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كراوه‌ته ئامانج. ئه‌و كه‌شتییه بارهه‌ڵگرانه نه‌وت و چه‌كیان به‌ره‌و سووریا گواستووه‌ته‌وه و به سووڕانه‌وه له سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌وڵیان داوه له رێی داهاته‌كه‌یه‌وه پاره و لۆجه‌ستیك بۆ میلیشیاكانی سوپای پاسداران و هێزی قودسی ئه‌و گرووپه كۆ بكه‌نه‌وه كه چه‌كداره‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاو كردووه‌ته‌وه.
یەکەی 13ی سوپای ئیسڕائیل بە هاوکاری مۆساد هێرشەکان ئەنجام دەدات
واڵ ستریت
جۆرنال نووسیویه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی ئێران به‌ڵێنی راده‌ستكردنی كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری له سنووره ئاوییه‌كانی سووریا دا كه نیازی هه‌بوو نه‌وته‌كه به قاچاخ له به‌نده‌ری ته‌رتووس بفرۆشێته‌وه، ئێران له به‌ڵێنه‌كه‌ی پاشگه‌ز بووه‌وه و نه‌وته‌كه‌ی فرۆشت، به‌ڵام وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا هیچ هه‌ڵوێستێكیان به‌رانبه‌ر وه‌رنه‌گرت، بۆیه له‌و كاته‌وه ئیسرائیل راسته‌وخۆ كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كانی ئێران له‌ناو ده‌ریا ئازاده‌كان ده‌كاته ئامانج.
رۆژنامه‌ی تایمز له زاری به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تا ئێسته به دیاریكراوی 12 كه‌شتی ئێرانی كه زۆربه‌یان نه‌وت و چه‌كیان بۆ سووریا گواستووه‌ته‌وه، به شێوه‌ی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كراونه‌ته ئامانج، له‌وانه سێ كه‌شتی له ساڵی 2019 و شه‌ش كه‌شتی له ساڵی 2020 و له‌م ساڵه‌یشدا تا ئێسته سێ كه‌شتی ئێرانی، له ده‌ریای سوور و مه‌دیترانه و چه‌ند شوێنێكی تر كراونه‌ته ئامانج.
پلانی هێرشكردنه‌كان به هاوبه‌شی له‌لایه‌ن مۆساد و سوپای ئیسرائیل ئه‌نجام دراون، به‌شێك له هێرشه‌كان له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌ت به ناوی شایه‌تیت 13 كه به فولیاتا 13ش ناو ده‌برێت، ئه‌نجام دراون كه یه‌كێك له لقه هه‌ره كۆنه‌كانی سوپای ئیسرائیله و بۆ ئه‌و هێرشانه هاوكاری مۆساد ده‌كات. ئه‌و هێزه تایبه‌ته له ساڵی 1946 دروست بووه و هێزی ده‌ریایی به‌ریتانیا راهێنانی به كۆماندۆكانیان ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی دژی ئه‌ڵمانیای نازی ئۆپراسیۆنی تایبه‌ت ئه‌نجام بده‌ن.
فولیاتا 13 ئێسته توانیویه‌تی ببێت به به‌هێزترین هێزی تایبه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی گه‌وره له ناوچه دووره‌ده‌سته‌كان، ئه‌و هێزه له ساڵی 2019 هێرشی كرده سه‌ر كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری سابیتی ئێران، ئه‌وه‌ش بووه هۆی له‌ناوچوونی 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه سوپای پاسداران نیازی بوو به‌ره‌و سووریا بیگوازێته‌وه.
هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ئیسرائیل دیار نییه ئاخۆ له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه تایبه‌ته‌وه ئه‌نجام دراوه یان نا، به‌ڵام ئه‌و هێرشه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك له ڤیه‌نا.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی دانوستانه‌كان، په‌یامێكی ئاشكرای ئورشه‌لیم بوو بۆ واشنتن كه له یه‌كه‌م دانیشتنیان پێشنیازی ئازادكردنی یه‌ك ملیار دۆلار له پاره بلۆككراوه‌كانی ئێرانیان به‌و وڵاته دا.
ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ژوورێكی هاوبه‌شیان بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران دامه‌زراندووه كه به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كردوویانه، ئه‌مه‌ریكا بۆی نییه به‌بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی ئیسرائیل رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران بكات، یان هیچ سزایه‌كی له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت، له به‌رانبه‌ریشدا ئیسرائیل به‌بێ ره‌زامه‌ندی واشنتن بۆی نییه هیچ جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازی دژی ئێران ئه‌نجام بدات.
رۆیته‌رز نووسیویه‌تی، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، واشنتن رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل پێشێل كرد و سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌ڵێنی دابوو هیچ ئیمتیازێك به ئێران نه‌دات، له یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتندا پێشنیازی ئازادكردنی پاره بلۆككراوه‌كانی تارانی دا، بۆ ئه‌وه‌ی ئێران پابه‌ندی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015 بێت.
ئه‌و ئاژانسه رۆژی سێشه‌م له زاری به‌رپرسێكی باڵای سوپای ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه، ئیسرائیل خه‌ریكی خۆ ئاماده‌كردنه بۆ ئه‌وه‌ی له رێی بۆمبی دایك كه زه‌به‌لاحترین بۆمبی دنیایه، هێرش بكاته سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، تا ئێسته ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر ئه‌و په‌یامه‌ی ئیسرائیل هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بووه، به‌گوێره‌ی ئاژانسی عه‌ره‌بییه، ئه‌وروپا له‌لایه‌ك پاڵه‌په‌ستۆی خستووه‌ته سه‌ر واشنتن بۆ لادانی سزاكانی سه‌ر ئێران، له‌لایه‌كی تره‌وه ئیسرائیلی هاوپه‌یمانه له مێژینه‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی سه‌ربازی ده‌كات له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگرتنی سزاكان.
ئیسرائیل خوازیاری ئه‌وه‌یه ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتنێكی نوێ له‌گه‌ڵ تاران بكات و تێیدا ئێران له چالاكییه مووشه‌كییه‌كانی بوه‌ستێنێت، گره‌نتی ئه‌وه بدات كه چیتر ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه نه‌كات و پشتیوانیكردن له گرووپه تیرۆریستییه‌كانی لبنان، عێراق، سووریا و ئوردن ده‌وه‌ستێنێت، به‌ڵام ئێران ئاماده نییه له‌باره‌ی هیچ یه‌ك له‌و خاڵانه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دانوستان بكات.