كچە مۆدێلەكانی كوردستان بازاڕیان نەما

:: PM:02:14:07/04/2021 ‌
بەرپرسێكی وەزارەتی ڕۆشنبیری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، بە نووسراوی داواكاری گشتی و دەستەی مافی گشتی، بڕیار دراوە بە ڕاگرتنی سێ‌ بەرنامە لە سێ‌ كەناڵی جیاواز كە تایبەتە بە كچە مۆدێرنەكان.

ئەمڕۆ چوارشەم حەوتی نیسان، شێروان عەوڵا بەڕێوەبەری گشتی چاپ و بڵاوكراوە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لەسەر ناڕەزایەتی و سكاڵای دەستەی مافی گشتی، بە نووسراو داوای ڕاگرتنی ئەو جۆرە بەرنامانە دەكەن كە لەگەڵ ئاداب و نەریتی گشتی ناگونجێت.

باسی لەوەش كرد، پێویستە ئەو بەرنامانە ڕابگرن و پێداچوونەوە بە ناوەڕۆك و ستایلی بەرنامەكانیان بكەن، ئەو بەرنامانە تایبەتن بە كچە مۆدێرنەكان و هونەرمەندان و گفتوگۆی ناو بەرنامەكان زۆر نەشیاوە.

ئەو بەرنامانە تایبەتن بە كچە مۆدێرنەكان و هونەرمەندان و گفتوگۆی ناو بەرنامەكان زۆر نەشیاوە.
ڕوونی كردەوە، بە نووسراوی فەرمی هەریەكە لە كەناڵەكان net و كوردماكس و كەناڵی كۆڕەك ئاگەدار كراونەتەوە.

بەهۆی چەندان بانگەشەی نەشیاوی ئەو كەسانەی خۆیان بە كچی مۆدێرن ناساندووە كە هیچ مەرجێكی مۆدێرنبوونیان تێدا نییە، لە چەند بەرنامەیەكی جیاواز دژی یەكتر و بۆ هاندانی یەكتر باسیان لە دروستكردنی پێوەندی نادروست دەكرد لە بەرانبەر وەرگرتنی پارە و ئۆتۆمبێل.

هەروەها ئەو كچە مۆدێلانە ئەو بەرنامانەیان وەك بازاڕێك بۆ خۆیان بەكار دەهێنا و ئێستە ئەو بازاڕەیان نەما. 

ئەو بەرنامانەی كە ڕاگیراون بریتیین لە بەرنامەی نێت گرام لە كەناڵی نێت تی ڤی و بەرنامەی شۆ مەگەزین لە كەناڵی كورد ماكس، هەروەها بەرنامەی نایت شۆ لە كەناڵی كۆڕەك. 









وشە - رامیار جەواد