كیم كارداشیان دەچێتە یانەی ملیاردێرەكان

:: PM:02:23:07/04/2021 ‌
كیم كارداشیان كە ئەستێرەیەكی ناوداری دنیای نمایشكاری و تەلەڤزیۆنە، ئەمساڵ چووەتە یانەی ملیاردێرەكانی دنیا، ئەوەیش بەپێی گۆڤاری "ڤۆربیس"ی ئەمەریكایی كە بڵاوی كردووەتەوە.

بەپێی پێگەی "ئیلاف" كە ئمڕۆ چوارشەم حەوتی نیسان بڵاوی كردووەتەوە، گۆڤاری "ڤۆربیس"ی ئەمەریكایی  لە ژمارەی دوێنێ سێشەم بلاوی كردووەتەوە، كیم كارداشیان چووەتە یانەی ملیاردێرەكانی دنیا كە داهات و پارەی گەیشتووەتە یەك ملیار و 300 ملیۆن دۆلار.

بەپێی گۆڤارە ئەمەریكاییەكە، كارداشیان /41 ساڵ/ كە ئێستە بووەتە ملیاردێر، بەهۆی كۆمپانیاكانیەتی "كای كای دەبلیو بیوتی" بۆ كەلوپەلی جوانكاری و "سكیمز" بۆ جلی ژێرەوەی ژنان، جیالەوەی ناوبانگەكەیشی هۆكارێكی ترە لەوەی ببێتە ملیاردێر.

كیم كارداشیان مانگی شوباتی رابردوو، جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی گۆرانیبێژ "كانی وێست" راگەیاند كە ئەویش یەك لە ملیاردێرەكانی دنیایە.

بەپێی گۆڤارەكە، لە مانگی ئۆكتۆبەری 2020دا پارەی ئەو ئەستێرەیە گەیشتبووە 780 ملیۆن دۆلار، بەپێی زانیارییەكان لەوكاتەوە تا ئێستە، داهاتێكی زۆری بەدەست گەیشتووەتە و تەواوی ئەو پارانەی ئەو خاتوونە كۆی كردووەتەوە، گەیشتووەتە یەك ملیار و 300 ملیۆن دۆلار.

كیمپلی "كیم" كارداشیان لە 1980 لە شاری لۆس ئەنجیلۆسی ئەمەریكا لە دایك بووە، وەك نمایشكارێكی تایبەت بە جلوبەرگ بوو و دواتر لە رێی بەرنامەكانی لە تەلەڤزیۆن، بە ئەستێرەی تەلەڤزیۆن ناسرایەوە. ئێستەیش خاوەنی كۆمپانیاكانی"كای كای دەبلیو بیوتی" بۆ كەلوپەلی جوانكاری و "سكیمز" بۆ جلی ژێرەوەی ژنانە.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د