سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهیی له مووسڵ رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ له نێوان چه‌كدارانی ئاسایشی حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیاكانی عه‌سایب ئه‌هلی حه‌ق، پێكدادان دروست بوو و ژماره‌یه‌ك له چه‌كداره‌كان و خه‌ڵكی سڤیل بریندارن.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م حه‌ونی نیسان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه، له‌و شه‌ڕه‌ی له نێوان ئه‌و دوو لاه‌ینه‌دا دروست بووه، سێ كه‌س له چه‌كدارانی ئاسایشی حه‌شد و عه‌سایب بریندارن، جیاله‌وه‌ی سێ كه‌سی سڤیلیش به‌هه‌مانشێوه بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه، هێزێكی گه‌وره‌ی پۆلیس چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه كه فه‌رمانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به دابینكردنی قه‌ره‌بووه، به‌گه‌یشتنی هێزه‌كه شه‌ڕه‌كه وه‌ستاوه. به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه سكاڵای ئه‌وه‌یان كردووه كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی عه‌سایب ئه‌هلی حه‌ق، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه.
به‌پێی شایه‌تحاڵه‌كان كه گوتوویانه، چه‌ند چه‌كدارێكی عه‌سایب ویستوویانه ده‌ستدرێژیی بكه‌نه سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كه، به‌ڵام ئاسایشی حه‌شد رێ‌یان لێ گرتوون و ویستوویانه بیانگرن، بۆیه شه‌ڕ له نێوانیاندا دروست بووه.
عه‌سایب ئه‌هلی حه‌ق كه قه‌یس خه‌زعه‌لی به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، میلیشیایه‌كن سه‌ربه ئێران، له‌و وڵاته‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن و به فه‌رمانی ئه‌وانیش له عێراقدا ده‌جووڵێنه‌وه.