بەپێی دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی پەتای كۆرۆنا لە عێراق، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 8331 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، بەرانبەر بە 5020 حاڵەتی چاكبوونەوە و 37 حاڵەتی مردن، ئەوەیش لە كۆی 49588 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان لە هەموو عێراق.
تووشبوون گەیشتووەتە 895622 حاڵەت
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ چوارشەم بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 8331 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 5020 حاڵەتی چاكبوونەوە و 37 حاڵەتی مردن لە سەرانسەری عێراق هەبووە، بەوەیش كۆی تووشبوون تا ئێستە گەیشتووەتە 895622 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 794444 حاڵەت و مردنیش 14572 حاڵەت.
هەرچی هەرێمی كوردستانە ئەمڕۆ چوارشەم لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، 1217 تووشبوونی نوێ و 408 حاڵەتی چاكبوونەوە و 13 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە، بەوەیش كۆی تووشبوون گەیشتە 128264 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 112334 حاڵەت و مردن 3756 حاڵەت.
شایەنی باسە تا ئێستە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و دوایین ئاماری تووشبوون گەیشتووەتە سەرووی 133 ملیۆن و 181 هەزار حاڵەت و مردنیش گەیشتووەتە سەرووی دوو ملیۆن و 889 هەزار حاڵەت.