مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ڕای گه‌یاند، بڕێكی تری هاوكاری وه‌ك هاندان بۆ تیمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا خه‌رج ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م حه‌وتی نیسان، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له تویتێكدا ڕای گه‌یاند، له ڕۆژی جیهانی ته‌ندروستی سوپاسی پزیسك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین و پشتیوانیان ده‌بین بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رك و كاری ڕۆژانه‌یان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌ڵێ، بڕێكی تری هاوكاری وه‌ك هه‌ندان بۆ تیمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه خه‌رج ده‌كه‌ین.
له كۆتایشدا داوا ده‌كات كه هاووڵاتییان زیاتر پابه‌ندی ڕێنوێنییه خۆپارێزییه‌كان بن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ساڵی ڕابردوویش بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ هاندانی كارمه‌ند و پزیشكانی ته‌ندروستی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ئه‌ركی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنان ته‌رخان كرا.